" جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی پێی دراوه نووسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كردووه"
__2015_08_17_h21m39s40__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ورده‌كاریی چۆنیه‌تیی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم ڕاده‌گه‌یێنێت كه تێیدا بڕیاری مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) به ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانیەوە له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاگه‌یێندرا..لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌ڵێ كه "ئه‌نجوومه‌نی شوورا بۆی هه‌یه یاسا ده‌ربكات و ڕایش ده‌رببڕێت بۆ راڤه و ته‌فسیركردنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك كه پێویستی پێی هه‌بێ".
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه كه، لە وەڵامی ئەو نووسراوەی کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ١٣ـی ئاب بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێی دراوە ئاراستەی وەزارەتی دادی کردووە بۆ ڕادەربرینی یەکلاکەرەوە لە ئەنجومەنی شوورای هەرێم سەبارەت بە بوونی دوو ڕاوبۆچوون لەناو پەرلەمان کە یەکەمیان پێی وایە ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتایی دێت لە ماوەی دیاریکراو لە یاسای هەموارکراوی هەرێم ژمارە ١٩ی ساڵی ٢٠١٣ و، پۆستەکەی چۆڵ دەبێت، بەڵام ڕایەکی دیکە پێی وایە کە سەرۆکی هەرێم بەردەوام دەبێت لە پۆستەکەی و لەراپەراندنی ئەرکەکانیدا پاڵپشت بە هەردوو مادەی ١٥ و ١٦ لەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی ئاماژە بۆ کراو هەتاکو دوای کۆتایهاتنی ماوەی دیاریکراو.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یشڵێ، "داوایەکی هاوشێوەی سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی ئەو بابەتە ئەمڕۆ ١٧/٨/٢٠١٥ دەستەی گشتی ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دادوەر شوان محیەدین و ئەندامێتی جێگری سەرۆک دادوەر د. سەردار یاسین و ڕاوێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و دوای گفتوگۆکردن دەستەی گشتی لە ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی:
یەکەم: بە کۆتایهاتنی مێژووی ١٩/٨/٢٠١٥ پۆستی سەرۆکی هەرێم چۆڵ نابێت، بەڵکو ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێ دێت لەم حاڵەتەشدا سه‌رۆكی هه‌رێم بەردەوام دەبێت لە ڕاپەراندنی ئەرکەکانی تاوەکو هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.
دووەم: لەبەر پەنابردنە بەری لایەنەکان بۆ ئەنجومەن پاڵپشت بە حوکمەکانی بڕگەی یەکەم لە ماددەی نۆیەم لە یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە ١٤ ساڵی ٢٠٠٨ لەبەر ئەوەی لایەنەکان داوای ڕادەربرینی یەکلاکەرەوەیان لە ئەنجومەنی شوورای هەرێم کردوە سەبارەت بە کێشەیەکی یاسایی نێوانیان دەبێت لایەنەکان پابەندی ئەم ڕادەربڕینە بن کە لە ١٧/٨/٢٠١٥ دەرچووە".
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان (ڤالا فه‌رید) له‌لێدوانێكدا ده‌ڵێ، ئه‌نجوومه‌نی شوورا بۆی هه‌یه یاسا ده‌ربكات و ڕایش ده‌رببڕێت بۆ راڤه و ته‌فسیركردنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك كه پێویستی پێی هه‌بێ.
(ڤالا فه‌رید) ڕوونی كرده‌وه، دوو را هه‌بوون ده‌رباره‌ی خلو، ئه‌نجوومه‌نی شوورا به‌پێی شاره‌زایی خۆی ده‌بێ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه، كاتێكیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه به‌پێی مادده‌ی ١٥ و شازده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ خلو نییه و كۆتایی ویلایه‌ته.
كاتێك له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه كراوه به‌پێی مادده‌ی ١٧ سه‌رۆك ده‌سته‌ڵات ده‌دات به جێگره‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌یه كه موخاته‌به‌ی لایه‌نی ده‌ره‌كی بكات، دیاره كه ئه‌ویش داوای له شوورا كردووه، خۆ پێشتریش چه‌ندان جار داوای كردووه، به‌ڵام بۆ له‌م پرسه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ، جێگره‌كه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی نییه.
ئه‌نجوومه‌نی شوورا له كه‌سانی پسپۆڕی بواری یاسایی پێك هاتووه و بڕیارێك پێوه‌ست به‌م پرسه داویه‌تی ڕه‌وایی سه‌رۆكی هه‌رێمه له پۆسته‌كه‌یدا.
ئه‌م نموونه‌ی په‌نابۆبردنه ئه‌نجوومه‌نی شوورا كه له به‌غدایش هه‌یه، چه‌ندان جار له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌نای بۆ براوه و ڕاكانیشی په‌سند كراون.




