٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌ركۆنسووڵی ئێران بۆ ساڵیادی پارتی: ئارەزوومان ئاشتی و سەقامیگیریی و، پاراستنی دەستکەوتەکانتانە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ركۆنسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە نامەیەکدا 69ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان پیرۆز ده‌كات و، رایده‌گه‌یه‌نێ "ئارەزوومان ئاشتی و سەقامیگیریی بەردەوام و، پاراستنی دەسکەوتەکانتانە؛ بەو هیوایەی زووتر و، بە یەکجارەکی بەسەر ئەو تاقمە تیرۆریستەی داعشدا سەر بکەون".


ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان
سڵاوتان لێ بێت
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، شەستونۆیەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، لە سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو پارتە پیرۆز دەکات.
دیارە ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوو لا، بەرهەمی کاتی خەبات و تێکۆشانی سەخت و، لەوەوپاشیشە؛ دیارە لە سای کۆششی دڵسۆزانە و مکوڕانەی هەردوو لاوە، پەیوەندییەکانمان پەرەی زیاتریش دەستێنێت.
ئارەزوومان ئاشتی و سەقامیگیریی بەردەوام و، پاراستنی دەسکەوتەکانتانە؛ بەو هیوایەی زووتر و، بە یەکجارەکی بەسەر ئەو تاقمە تیرۆریستەی داعشدا سەر بکەون.


مرتزا عبادی
سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران

 

هەواڵی پەیوەندیدار