یووسف محه‌ممه‌د: ته‌مه‌نم ڕێم نادات ببم به سه‌رۆكی هه‌رێم

سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ددانی به‌وه‌دا كه، پاش كۆتاییهاتنی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش، له ڕووی یاساییه‌وه ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێگه‌ی نادا شوێنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه. ئه‌و ددانیشی نا به ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه KDP.info وه‌ك به‌شێك له كاره نایاسایی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بلاوی كردوونه‌ته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، KDP.info به به‌ڵگه‌وه هه‌ندێكی ته‌خشانكردنی ئه‌و پارانه‌ی به‌رده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان بڵاو كردنه‌وه، ئه‌م ئێواره‌یه‌یش (یووسف محه‌ممه‌د) ئه‌و زانیارییانه‌ی پشڕاست كردنه‌وه كه پێوه‌ندییان به دانی پاره به مێدیای به ناو ئه‌هلییه‌وه هه‌یه.
(یووسف محه‌ممه‌د)ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌م ئێواره‌یه له دیدارێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا ئه‌و زانیاریانه‌ی پشڕاست كردنه‌وه كه، به‌پێی ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی و له سۆنگه‌ی بروابوون به هه‌ندێكی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن كه ئه‌و به مێدیای ئازاد ناوی بردن، ئاوێنه و هاووڵاتی وه‌ك نموونه، هاوكاری كردوون و پاره‌یشی داونه‌تێ.
(یووسف محه‌ممه‌د) هاوكات ئاشكرای كرد كه، من به‌ر له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بم، پێوه‌ندیی پته‌وم به‌و ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامانه‌وه هه‌بووه و هه‌ر له‌م سۆنگه‌ی بروابوونم پێیان هاوكاریم كردوون، چونكه به به‌شێك له پڕۆسی دیموكراسی داده‌نرێن. به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كرد كه هه‌موو ئه‌و ناوزڕاندن و سوكایه‌تیكردنه به هێماكانی ئه‌م وڵاته له له میانه‌ی وتار و هه‌واڵ و ڕاپۆرته شیكارییه وه‌همییه‌كانیانه‌وه و سه‌رچاوه‌ی نه‌زانراوه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه چه‌نده ده‌چنه چواچێوه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی كرد و له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و دیتی ئه‌وان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و له وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دركاند كه، داخۆ پاش 20ی ئه‌م مانگه ئه‌و جێی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه بۆ ماوه‌ی 2 مانگه و گوایه یاسا ڕێی پێ ده‌دات، به‌ڵام به هۆی زۆریی پرسیاره‌كان و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه جێی سه‌رۆكی هه‌رێمی گرته‌وه، باڵاخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له كوێ ده‌بێ؟ (یووسف محه‌ممه‌د) گوتی، من له ڕووی یاساییه‌وه ته‌مه‌نم بوارم نادات ببم به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.




