سه‌رۆككۆماری عێراق: سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ده‌بمه‌وه

سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆككۆماری عێراق (فوئاد مه‌عسوم) به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته شاری سلێمانی و، وه‌هایش بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی)دا بۆ تاوتووكردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆككۆماری عێراق (فوئاد مه‌عسوم) به سه‌ردانێكی ره‌سمی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پێشوازی كرا.
دواتر سه‌رۆككۆماری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی ئامانجی سهردانهكهیهوه گوتی: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق ناو به‌ناو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه‌كانی سیاسیی هه‌رێم، بۆ گفتوگۆكردن و تاوتووكردنی ئه‌و پرسانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان".
(مه‌عسوم) گوتی: "له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌دا پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م و سبه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بمه‌وه، ئه‌و پرسه پێویستی به حیكمه‌تی هێزه‌كانی سیاسی هه‌یه و له دوو رۆژی داهاتوودا چاره ده‌بێت".
پێوه‌ست به دواگۆرانكارییهكانی عێراقیش، سه‌رۆككۆماری عێراق پشتیوانیی چاكسازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كرد و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چاكسازییانهم به مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری وڵات نه‌بێت، پێشتر خۆمان داوای ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییانهمان كردووه".




