"كۆمسیۆن، پرسی دامەزرانی هه‌رێمی به‌سرە، دەخاتە ڕاپرسییەوە"

به‌غدا -KDP.info- كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر ڕاپرسی بۆ به هه‌رێمكردنی پارێزگای به‌سرە.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له ڕووی شكڵییه‌وه، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داواكاریی دانیشتوانی پارێزگای به‌سره پیشان داوه بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌سه‌ر به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌كه نزیكی 58هه‌زار ئیمزا و داواكاری خه‌ڵكی به‌سرە بۆ كۆمسیۆن نێردراوه و كۆمسیۆنیش به شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریانه و هه‌بوونی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه ڕاپرسی بكرێت بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه.
به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووان، نزیكه 3%ـی دانیشتوانی به‌سره، داوای به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان كردوه.
به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه، ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی كۆمسیۆن دوا بڕیار نییه، چونكه ده‌توانرێت له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان تانه‌ی لێ بدرێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به گوێره‌ی یاسای ژماره 13ی ساڵی 2008ی پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان هه‌ر كاتێك 2%ی دانیشتوانی پارێزگایه‌ك داوای به‌هه‌رێمی خۆیان بكه‌ن، ده‌بێت كۆمسیۆن ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرێته به‌ر.




