٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایەکی یاسا: هه‌موو لایه‌ك لەسەریەتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورا جێبه‌جێ بكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- ئەنجوومەنی شورای ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە سەرۆکی ھەرێم تا دوو ساڵی دیکە بە ھەموو دەسەڵاتەکانیەوە بمینێتەوە؛ شارەزایەکی یاسا دەڵێ، ئەنجومەنی شوورا مافی خۆیەتی ئەو بڕیارە بدات و پێویستە ھەموو لایەنەکان پێیەوە پابەند بن و ھەر لایەنێکیش پابەند نەبێت یاسای شکاندووە.

(د. عەبدوڵرەحمان زێباری) شارەزای یاسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی شوورای ھەرێمی کوردستان لەبارەی مانەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەجێی خۆیدایە و پێویستە ھەموو لایەنەکان پێیەوە پابەند بن، چونکە ئەنجومەنی شوورا مافی خۆیەتی ئەو بڕیارە بدات لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی شورا لە ھەمووان نزیکترە لە دادگای دەستووری، کە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان نییە، بۆیە ئەوەی دراوە کاری ئەوانه‌ و پێویستە ھەموو لایەک پێیەوە پابەند بن."
دکتۆر (عەبدوڵرەحمان زێباری) گوتیشی، ھیچ خولێکی پەرلەمان دوو ساڵ نییە، بۆیە ناکرێت خولی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیش دوو ساڵ بێت و پێویستە چوار ساڵ بێت و ئەوەی کراوە ھەڵەیه‌ک بووە و، ئێستا ئەنجوومەنی شورا ئەو ھەڵەیەی ڕاست کردەوە و پێویستە سەرۆکی ھەرێم بە ھەموو دەستەڵاتەکانیەوە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە بمینێتەوە.
ڕایشیگەیاند: ئەنجومەنی شوورا لە خۆیەوە ھیچ بڕیارێک نادات و پرسیاری لێ کراوە، بۆیە وه‌ڵامی داوەتەوە و بڕیاریشی داوە پێویستە پابەندبن پێیەوە.
ئەو شارەزایەی یاسا ڕوونیشی کردەوە، ھەر لایەنێک بەو بڕیارەی ئەنجومەنی شورا پابەند نەبێت، یاسای به‌زاندووە، چونکە ئەو بڕیارە یاسا دەری‌کردووە و پێویستە ھەموو لایەک پێیەوە پابەند بن.
جێی ئاماژه‌یه،‌ ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم به‌ كۆی ده‌نگی هه‌ر 14 ئه‌ندامه‌كه‌ی بڕیاری مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) له ‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رچواند.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار