غازی سه‌عید: بریتی سازان هه‌ر سازانه

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێ بریتی سازان هه‌ر سازانه، ده‌بێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگرن، بۆیه پێموایه تا 20ـی مانگ لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و كۆتایی به كێشه‌كه دێنن.
(غازی سه‌عید) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو ئیسلامی له بادینان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "به ته‌ئكید، په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی)، په‌یامێكی زۆر ئیجابی بوو، ده‌رگای بۆ سازان و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه، هیچ به‌هانایه‌كی بۆ لایه‌نه‌كان نه‌هێشتووەتەوە كه به‌ره‌و سازان و ڕێككه‌وتن نه‌چن، بۆیه من وای ده‌بینم په‌یامێكی سازان و راست و دروسته، ده‌ربڕین له حه‌زی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌كات كه ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان ئارام بێت و ئه‌و كێشانه‌ی كه لایه‌نه‌كان پێوه خه‌ریك بوونه كۆتایی پێ بهێنین و دژی داعش بوه‌ستنه‌وه و قه‌یرانه‌كانی دیكه چاره بكه‌ن، ئه‌وه‌یش به یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد ده‌كرێت."
گوتیشی: "ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه سازان و ڕێككه‌وتن، چونكه به‌دیلی سازان هه‌ر سازانه، هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه نییه جگه له سازان، هیچ لایه‌نێك له كوردستان ناتوانێت لایه‌نێكی دیكه پشتگوێ بخات، ده‌بێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگرن، بۆیه پێموایه تا 20ـی مانگ لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و كۆتایی به كێشه‌كه دێنن."
ڕابین شێروانی




