"هه‌رێم شه‌ریكێكی كارای ئه‌مه‌ریكایه"

هه‌ولێر-KDP.info-(مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (برێت ماكگوورك) جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرد و له‌دیداره‌كه‌دا شانده‌كه رایانگه‌یاند ئاساییش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و گرینگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/8/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (برێت ماكگوورك) جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (ماتیاس میتمان) كوونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رۆشنای خرایه سه‌ر پرسه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و رێكاره‌كانی شكستپێهێنانی تاوتوكرا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری زیاتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، له‌وباره‌وه جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووپاتی له به‌رده‌وامی هاوكاری و پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان شه‌ریكێكی كارای ئه‌مه‌ریكایه و قوربانی و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی داعشدا به‌رز نرخاند. له به‌رامبه‌ردا )مه‌سروور بارزانی( جارێكی دیكه دووپاتی له پێداویستیه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك كورد شانازی به‌وه ده‌كه‌ین، كه كاریگه‌رترین و كاراترین هێزی دژ به تیرۆریستانی داعشین.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرا و شاندی میوان جه‌ختی له پێویستی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ ئه‌و پرسانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند ئاساییش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.




