بە بڕیاری پەرلەمان، پاسهپۆرت له ههرێم دهردههێندرێتهوه

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای پاسپۆرتی پەسەند کرد و ئیدی ھەرکەسێک لە ھەرێمی کوردستان پاسپۆرتی خۆی ون بکات دەتوانێ لهپارێزگاکەی خۆی بۆی دەربهێندرێتەوە و ناچێت بۆ بەغدا.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (نەدا مێرگەسۆری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووە و پڕۆژەیاسای پاسپۆرتی پەسەند کرد.
(نەدا مێرگەسۆری) گوتیشی، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە ھەرکەسێک لە ھەرێمی کوردستان پاسپۆرتی خۆی ون بکات دەتوانێ لهپارێزگاکەی خۆی بۆ دەربهێندرێتەوە و ناچێت بۆ بەغدا، کە ئەمەش سوودی زۆری بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




