"ده‌بێ به‌خێرایی به‌پیر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمەوە بچین و، کاتەکە بەفیڕۆ نەدەین."

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پیر په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچن، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌ده‌م داواكارییەکەی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچن، تا 20ـی مانگ كۆتایی به كێشه‌كه ده‌هێنن و ده‌گه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك.
(موسلیح ڕه‌جه‌ب) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك میلله‌تی كورد تێدا ده‌ژین، ڕه‌وشێكی ناسك و ناله‌باره، کەی كاتی ئه‌وه بوو هه‌ندێك حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان باس له پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكه‌ن و كێشه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بكه‌نەوە؟"
گوتیشی: "په‌یامەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی زۆر گرینگ و له‌جێ بوو، پێویسته هه‌رچی زووه بچین بەدەمیەوە و، كاتەکە به‌فیڕۆ نەده‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موومان به پیر ئه‌و په‌یامه بچین و كۆ ببینه‌وه و ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی پێ بهێنین، چونكه میلله‌تی كورد تووشی چه‌ندین قه‌یران بووه‌ته‌وه، نابێت ئێمه قه‌یرانی دیكه دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه قه‌یرانه‌كان چاره بكه‌ین، بۆیه پێویسته هه‌موو سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان هه‌وڵبده‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن و پێش 20ـی مانگ ئه‌و كێشه‌یه چاره بكه‌ن، بۆیه ئێمه وه‌ك حزبی سوسیالیست پشتگیری له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین و له جێگه و كات و ساتی خۆیدا بوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌ده‌م داواكاری په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێن، تا 20ـی مانگ كۆتایی به كێشه‌كه ده‌هێنن و ده‌گه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك."
ڕابین شێروانی




