"سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ سازان له‌بار بچێت"

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد ڕایده‌گه‌ینێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیسان بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی دیكه‌یه‌تی بۆ له‌باربردنی سازانی نێوان حزب و لایه نه‌سیاسییه‌كان.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه بۆ له‌باربردنی سازان و ته‌وافووق له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان. له دوێنێوه هه‌وڵی دا خۆی ده‌رباز بكات له‌و ئیحراجیه‌ی كه تێی كه‌وتووە؛ داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرد واژۆ كۆ بكه‌نه‌وه و داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه گوایه ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان دەکرێت بۆیه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ له‌باربردنی سازان."
(خۆشناو) گوتیشی: "دوێنێ (سه‌رۆك بارزانی) په‌یامێكی پێشكه‌شی حیزب و لایه‌نه‌كان كرد، پێشبینییه‌كانیش ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ یاخود به‌یانی به دڵنیاییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان بكرێت به ئه‌و ئاراسته‌ی كه بگه‌ین به سازان و ئه‌نجامێكی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان دێت داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و نه‌فه‌س و تێڕوانینه كه‌ڵكی نابێت و ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆشی نابێت ئه‌مه فه‌رزكردنی ئیراده‌یه، ئێمه له پارتیی دیموكراتی كوردستان مێژوو شاهید و گه‌واهیده‌ره بۆ هیچ هێز و لایه‌نێك قه‌بووڵی ئه‌وه‌مان نه‌بووه ئیراده‌مان به‌سه‌ر فه‌رز بكرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر مێزه‌كانی گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوانمان بەوپەڕی دڵفره‌وانییه‌وه موماره‌سه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین كه خوزیارن و گفتوگۆی له‌باره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌یشڵێ، ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ولانه‌یه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێ لایه‌نی خۆی له‌ده‌ست داوه و وه‌كو هه‌ڵسووڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، بۆیه ئه‌مه كارێكی خراپه لادانه له بنه‌مای سازان ئه‌و سازانه‌ی پێ بووەته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
نه‌شوان به‌رزنجی




