ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم بڕیاری دا.. سه‌رۆك بارزانی به ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانییه‌وه له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه، (مه‌سعوود بارزانی) به ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانییه‌وه له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه. بەگوێرەی بڕیاره‌كه‌ی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، لە 19ئابی2015 پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتاڵ نابێت، بەڵکو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی تاوەكو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان بڕیاری دا (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە تەواوی دەسەڵاتەکانی بمێنێتەوە. بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان (سه‌رۆك بارزانی) تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەواوی دەسەڵاتەکانییه‌وه دەمێنێتەوە.
ئەو ئەنجوومەنە رایدەگەیێنێت: بڕیارەکە هەم راوێژکارییە، هەم ئیلزامییە.
بەگوێرەی بڕیاره‌كه‌ی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، لە 19ئابی2015 پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتاڵ نابێت، بەڵکو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی تاوەكو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئەنجوومەنه‌كه لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ئەو بڕیارەی دەركردووە. بڕیارەکەش بەپێی ماددەی 9 لە یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بە ژمارە 14ی ساڵی 2008 دەرچووە.




