لایەنهکان بگەنە سازان ئاسانتر دەبێت.. لیژنهى دەستوور داوا دهكهن ماوهكهیان بۆ درێژبکرێتەوە

ههولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەڵێت،تاوەکو ئێستا٥٠% پڕۆژەى دەستوور تەواو کراوە و تەنی ا سێ رۆژیان لەبەردەست ماوە،بۆیە داوایان کردووە سێ مانگیان بۆ درێژبکرێتەوە.
(عەبدولحەکیم خەسرۆ) ئەندامی لیژنەی دەستوور به KDP.info ى راگەیاند: "لەماوەی رابردوو دا لیژنەکەیان بەبەردەوامی کاری بۆ ئامادەکردنی دەستوور کردووە و تاوەکو ئێستا ٧٤مادە پەسەندکراون کە دەکاتەوە ٥٠% پڕۆژەی دەستوور ئامادەکراوە،بەڵام پێویستیان بەکاتی زیاتر ھەیە،بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە تەواو بکەن.
(خەسرۆ) گوتیشی: "جارێ ھیچ کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام نادەن، چونکە سێ رۆژ کاتمان ماوە و داوامان کردووە سێ مانگی دیکە کاتمان بۆ درێژبکرێتەوە،بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆژەی دەستوور تەواو بکەن و لەئێستادا چاوەرێ دەکەین وهڵاممان بدرێتەوە.
ئهو ئەندامهى لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر لەم چەند رۆژەدا لایەنهکان لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانهوه بگەنە سازان کارەکەی ئێمە ئاسانتر دەبێت و زووتر دەتوانین پڕۆژەى دەستوور ئامادە بکەین.
بڵند ئیبراھیم




