٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بەڵگەوە؛ کاری نایاسایی و گەندەڵیی سەرۆکی پەرلەمان.. مێدیای ئازادیشی تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەمە تەنیا قسە نییە و پەرلەمانتارێک به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی میلله‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانەوە ده‌دوێ و ده‌ڵێ، کۆی ئەو تەخشان و پەخشانکردنەی پارە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە اپش بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانە بەوەی هەموو هاوكاری و پادداشتێك ڕابگرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بی گوێدانە بڕیاری حکوومەتی هەرێمەکەی و وەک سەرپێچیێکی زەق و ئاشکرا، لە بەشینەوەی پارەی پەرلەمان بە ئەو کەناڵ و کەسانەی کە لە دەوری خۆینی و ئەانەیش کە بۆ مەکسەبی حزبی بەکاری هێناون.


شوققە بۆ ڕاوێژکارانی سەرۆکی پەرلەمان
سەرۆکی پەرلەمان جیا لەوەی کە بڕی ملیۆنێک دیناری بۆ راوێژکارەکانی خۆی تەرخان کردووە، لە شوققەکانی پەرلەمانتارانیش نیشتەجێ کردوون، هەڵبەت ئەمەش مڵكی پەرلەمانە و ناکرێت راوێژکارەکان لە شوققەکانی پەرلەمانتاران بن و جگە لەوەش پارەی خزمەتگوزارییان بۆ تەرخان دەکات.

پارەدان بە ڕۆژنامەی ئاوێنە وەک نموونە
لە ١١/١٢/٢٠١٤ بڕی نۆ ملیۆن دینار دراوە بە رۆژنامەى ئاوێنە؛ لە ٢٠/٦/٢٠١٥ ھەر رۆژنامەی ئاوێنە پێنج ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دیناری دیکەی دراوەتێ، هەڵبەت کە ئەمە هاوکارییە بۆ بەرژەوەندیی حیزبی گٶران نەبێ کە سەرۆکی پەرلەمان تییدا ئەندامە و لەسەر حیسابی قوتی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، بۆ نەیداوە بە ئەو هەفتەنامە و ڕۆژنامانەی کە کەم تا زۆر پێوەنیێکیان لەگەڵ گۆران و سەرۆک پەرلەماندا نییە."
هەڵبەت بە ئیعتیرافی هەندێک لە سەرنووسەر و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە گوایە ئازادن و هەفتەنامە و ڕۆژنامەکنیان ئەهلین، نەک هەر پێوەندییان لەگەڵ (یووسف محەممەد)ی سەرۆکی پەرلەماندا هەیە، بەڵکە بە بەرنامە و ڕۆژانە لەگەڵ ڕێکخەرەکەی سەرۆکی پەرلەماندا کۆ دەبنەوە، ڕوونە کە ئاوێنە یەکێکی ئەو کەناڵانەیە و، لە وتار، هەوڵ و راپۆرتە بەناو ڕۆژنامەوانییەکانیشدا کە پڕن لە ناوزڕاندن و جنێودان، تەواو ڕەنگی داوەتەوە و هەر بە ئیعازی گردەکەیشە کە خەڵکی کوردستانیان پێ چەواشە دەکەن.


سه‌رۆكی په‌رله‌مان شەش ئۆتۆمبێلی پرۆتۆکۆڵی لە پەرلەمان ھەیە کە بۆ میوانانە و بۆ ھیچ کەسێک نییە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکار بێنێت تەنیا بۆ میوانانی پەرلەمان، بەڵام پاسەوانەکانی سەرۆکی پەرلەمان بەکاری دەھێنن، بۆ نموونە شۆفێری پڕۆتۆکۆڵی ژمارە ٥١یەک لە٩/٨/٢٠١٥سه‌عات نۆی بەیانی بەرپرسی پاسەوانی سەرۆکی پەرلەمان ئۆتۆمبێلی لێ وەرگرتووە و سەفەری سلێمانی پێکردووە و، بۆ ماوەی سێ رۆژ نەیگەراندووەتەوە کە ئەمەش رێگەپێدراو نییە.

سوپاسنامەکانی سەرۆک پەرلەمان پارە و پلەیە
سەرۆکی پەرلەمان سوپاسنامەی ئاراستەی ٣٠کەس کردووە، کە لە٢٤/٦/٢٠١٥سوپاسنامەی داوەتە پێنج کەس و، لە٢٩/٧/٢٠١٥سوپاسنامەی داوەتە نۆ کەسی دیکە و ٢٩/٧/٢٠١٥ سوپاسنامه‌ی داوه‌ته‌ چوار کەسی دی و، ٦/٧/٢٠١٥ سوپاسنامەی داوەتە ١٢کەسی دیكه‌، کە ھەر سوپاسنامەیەک ماوەی خزمەتی شەش مانگی زیاد دەکات.


پلە بەرزکردنەوەی نایاسایی
لە ماوەی کارکردنی خۆیدا سەرۆکی پەرلەمان ١٢٣کەسی دامەزراندووە کە ١٤لەوانە راوێژکارن و پێنجیش شارەزان و، لە راوێژکارەکان پێنجیان پلەی بریکاری وەزیریان ھەیە و،  ٩دیکەش راوێژکارن کە ناکرێت کەسێک خزمەتی نەبێت و پلەی راوێژکاری ھەبێت، شارەزایەکانیش بەبێ خزمەت دامەزراون کە پێویستە شارەزایەکان لە پلەی ١٠دەست پێبکات، کە ھەر چوار ساڵ جاریک پلەیەک بەرز بێتەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان یەکسەر پلەی یەکی پێداون.

 

لە٣٠/٢/٢٠١٥سوپاسنامەی( کاردۆ محەممەدی )کردووە کە پێشتر پەرلەمانتار بووە و خانەنشین کراوە، چۆن دەکرێت ئێستا ببێتە راوێژکار کە خۆی خانەنشینە و، ئەگەر باسیش لەوە دەکەن کە خۆبەخشە، وەک پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان(مەدینە شەرنەخی) دەڵێ، بۆ ناچێتە بەرەکانی جەنگەوە دژی داعش و ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە شەڕ بکات، بەڵام جیا لەمە کە ئەگەر خۆبەخشە بۆ سوپاسنامەی پێدراوە، بەڵام دیارە ھاوکاری دەکرێت.


لادانی بەڕێوەبەرەکان و دانانی کەسانی ‌زبی گۆران لە جێگەکانیان
سەرۆکی پەرلەمان چەندین بەڕێوبەری بەشەکانی گۆڕیوون و کەسانی ‌حزبی گۆڕان لە جێ داناون، لەوانە بەشەکانی ھۆبەی چاپی پەرلەمان، بەرپرسی ماڵپەڕ، بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان، بەڕێوبەری کۆگای پەرلەمان، دانانی بەڕێوبەری ھۆبەی فۆتۆکۆپی لە ھۆڵی پەرلەمان و چەندین ژووری بۆ راوێژکاران دروست کردووە کە وەک پەرلەمانتارەکەی پفڕاکسیۆنی پارتی دەڵێ، ئەمانە پێویست نەبوون، چونکە گرفتێکیان لە ئەدای کاری خۆیاندا نەهێناوەتە پێش سەرۆکی پەرلەمانەوە.

هاوکاریی ڕێکخراوەکان
سەرۆکی پەرلەمان ھاوکاریی چەندین رێکخراوی کردووە، لەوانە رێکخراوی جەستە بەخشان، کە چوار ملیۆن دیناری بۆ خەرج کردووە. هەڵبەت کاری پەرلەمان نییە پارە بۆ رێکخراوی ناحکوومی خەرج بکات.

(مەدینە شەرنەخی) بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان کە ئەم زانیاریانەی بۆ KDP.infoـی درکاندن، دەڵێ، جیا لە رووە سیاسی و سیادییەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە گەندەڵیشەوە گلاوە.
(مەدینە شەرنەخی) گوتیشی، لەئێستادا پەرلەمانی کوردستان بووەتە شوێنی ئەوەی کە بەرژەوەندیی حیزبیی خۆی(گۆڕان) لێ بە دی دێنێت، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نەیتوانیوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کار بکات و بە شێوەیەکی حیزبیانە مامەڵەی کردووە، چونکە لەئێستادا گەر تەماشای پەرلەمان بکەین سەرۆکی پەرلەمان ھیچ ھەیبەتێکی بۆ پەرلەمان نەھێشتووه‌تەوە، لەکاتێکدا پەرلەمان شوێنێکی پیرۆزە و نوێنەرایەتیی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات؛ ئەمانەیش کە خراونەتە ڕوو مشتێکن لە تەخشان و پەخشانکردنەکانی سەرۆکی پەرلەمان کە دیسەلمێنێت، توانای بەڕێوەبردنی بێلایەنانەی پەرلەمانی نییە و، کەسێکی نادادپەروەرە.

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار