ئه‌نجوومه‌نى نووینه‌رانى عیراق راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ى كه‌وتنى مووسڵى په‌سه‌ند كرد

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ى كه‌وتنى مووسڵى په‌سه‌ند كرد.
( د. ئه‌شواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە KDP.info ى راگەیاند: " دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ى كه‌وتنى شارى مووسڵى خسته ده‌نگدان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى ئاماده‌بوو په‌سه‌ند كرا هه‌رچه‌نده پیش‌تر له‌ناو كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه نه‌بوو به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌ران داواى كرد ده‌نگى له‌باره‌یه‌وه بدرێت .
( جاف ) گوتیشی: "بڕیاردرا ڕاپۆرته‌كه ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى داواكارى گشتى و دادگا‌و ده‌سته‌ى نه‌زاهه بكرێت .
نەشوان بەرزنجی




