٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەدی حاجی مەحموود: چوار لایەنەکە شەڕی بەوەکالەت دەکەن.. بەخیلی پێ دەبەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  (محەممەدی حاجی مەحموود) سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست‌دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشێکی قەیرانبەکانی کوردستان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لایەنەکان بەخیلی بە (بارزانی) دەبەن؛ باوەڕیشى وایە، چوار لایەنەکە بەدیلیان نییە بۆ بارزانی و لە ئەگەری هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمیش لە پەرلەمان، وەک ئەوەیە بڵێن (بارزانی) بەدیلی ئێمەیە.

(محەممەدی حاجی مەحموود) سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست‌دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان، رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەتا 19ـی ئابیش حزب و لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن، ئەوا دنیا خراپ نابێت و، ەجختیش دەکاتەوە کە حزبە سیاسییەکان حکوومەتیان بە سازان پێکهێناوە و، دەبێت بەوشێوەیەش چارەسەری بکەن.

(محەممەد حاجی مەحموود)، باس لەوەش دەکات، ناوەڕۆکی بابەت و کێشەکە لەسەر کەسایەتیی (بارزانی)ـیە و ئەو حزبانە ئامانجیان لەم قەیرانەدا، "دوورخستنەوەیەتی" لە پرۆسەی سیاسی.
سکرتێری حزبی سۆسیالیست‌دیموکراتی کوردستان هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسایەتییانەی بەشدارن لە دروستبوونی ئەم قەیرانەی ئێستا، بەخیلی بە (بارزانی) دەبەن، یاخود شەڕی بەوەکالەت دەکەن و بەشێکیشیان بە قۆزتنەوەی فرسەتی قەیرانی دارایی و شەڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دەیانەوێ بەرامبەرەکەیان ناچار بکەن تەنازول بکات.

(محەممەدی حاجی مەحموود) کە فەرماندەی میحوەری کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە شەڕی دژی داعش، پێیوایە، چوار لایەنەکە (یەکگرتوو، کۆمەڵ، گۆڕان و یەکێتی) بەدیلیان نییە بۆ (بارزانی) و لە ئەگەری هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمیش لە پەرلەمان، وەک ئەوەیە بڵێن (بارزانی) بەدیلی ئێمەیە.

بەپێی گوتەکانی (کاکەحەمە)، ئەگەر (بارزانی) سەرۆکی هەرێم نەبێت، لەوانەیە کۆمەڵێک کێشە دروست ببن، هەربۆیە بوونی ئەو پێوسیتییە تا خوولی داهاتووی هەڵبژاردن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار