ئه‌مرۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌رێوه‌ده‌چێت

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا سێ پرۆژه یاسا ده‌خرێته ده‌نگدان و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ 11پڕۆژەیاسا دەكرێت.
( ئیسلام حوسێن عیسا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بە kdp.infoـى ىڕاگەیاند: "ئه‌مرۆ دووشەممە سەعات (11)ـی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (14)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.
( عیسا) گوتیشی: "لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە، سێ پرۆژه یاسا ده‌خرێته ده‌نگدان له‌وانه ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كه‌م : پرۆژه‌یاساى كار ، دووه‌م : پرۆژه یاساى حیزبه سیاسیه‌كان ، سێیه‌م : پرۆژه‌یاساى پاسپۆرت دواتریش پێداچوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و نارازیبوونانه‌ى كه پێشكه‌ش كراون بۆ دروستى ئه‌ندامبوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار .
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر گوتی،" خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ یازده پرۆژه‌یاساى تر ده‌كرێت گرنگترینیان پرۆژه‌یاساى دیاریكردنى ویلایه‌تى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عیراق و پرۆژه‌یاساى مافى توركمانه .
نەشوان بەرزنجی




