٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆک پەرلەمان: سەرۆکایەتیی پەرلەمان موەفەق نەبوون.. هەر یاسایەکی بێ سازانن، ڕەت دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەر کۆبوونەوە و بڕیارسەپاندنێک لە دەرەوەی سازان پیوەست بە پرسە ڕەهەند نێشتیمانییەکانەوە، بە نایاسایی و ناشەرعی دەزانین. بە پێویستیشی زانی کە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لە ئەو پێداگیرییە نائاساییەیان بە خۆیاندا بچنەوە و پرەنسیپی سازان، کە پێشتریش کارمان پێی کردووە، بە بنەما بگرن.

پاش بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەربارەی پرسی ئەگەری کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمان پیوەست بە هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، (جەعفەر ئێمینکی) بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕوون کردەوە، لیژنەی دەستووری کە لایەنەکان بڕیارمان لێ دابوو کە بە سازان بێ، دیارە لیژنەکە هەر وا کارەکانی ڕایی دەکات، باشە ئەدی چۆن دەکرێ پرسی سەرۆکایەتیی هەریم بە سازان نەبێ و ەب مەبدەئی زۆرینە و کەمینە یەکلا بکرئیتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، گرفت ئەوەیە کە لایەنەکان پەلە دەکەن لە هەندێ پرس کە لە وەها دۆخێکدا خۆمانی پێوە سەرقال بکەین. بۆیە ئێمە نیگەرانین و ئەگەر دانیشتنیش بکرێ، بە باوەڕی ئێمە نایاساییە. چونکە هەر هەوڵیک لە پەرلەمانەوە هەبێ، دەبێ بۆ بەرژەوەندیی گشتی بێ، ئاخر پەرلەمان پێشتریش شوێنی تەوافوق بووە و، دەخوازین ئێستایش بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپی سازان.
(ئێمینکی) زیاتر روونی کردەوە، مەسەلەی یاسایی و نایاسایی بە نیساب ناپێورێت، چونکە ئەمە پرسێکە و هەموو دەزانین بە سازان هاتووە، هەڵبەت لە سەردەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئێمە هەر بە سازان کارمان کرد، بۆیە هەر هەوڵێک لە دەرەوەی سازاندا شەرعیەت وەرناگرێ.
(جەعفەر ئێمینکی) هەوڵی لایەنەکانیش بۆ لێکنزیککردنەوەی بیروبۆجوونە جیاکان کە هێشتایش بەردەوامن بە پیویست و جێبایەخ وەسف کرد؛ گوتیشی، ئەزموونمان هەیە کە هیچ پرسێک بێسازان سەرناگرێ، پێمان وایە دەبوایە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بێلایەن بێ، باشە بۆ لە پرسی دەستووری تا دواڕۆژ هەوڵی بێلایەنی داوە و بڕیار درا کە لیژنەی دەستووری بێلایەن بێ، ئەدی خێرە پرسی سەرۆکایەتی لە دەرەوەی سازان بێ، بۆیە باوەڕمان وایە سەرۆکی پەرلەمان لەم پرسەدا موەفەق و سەرکەوتوو نەبووە لە مامەڵەکردن لەسەر ئەم پرسە.

دەربارەی ئەگەری سازدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان کە چەند لایەنێک بێ ئامادەیی و ناڕەزایی فراکسیۆنی پارتی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت، یاسا پەسند بکرێ یان نا، کە ئومێد دەکەین پەرلەمانتاران رای خۆیان بەسەر شەریکێکی ئەساسیدا نەسەپێنن، چونکە لە دەرەوەی سازانە و شەرعەیەتی نابێ، ئێمە ددانی پیدا نانێین. بۆیە دەبێ بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن بەمە دەتوانن سەقامگیری بچەسپێنن و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بێننە کایەوە؛ هەر یاسایەکیش دەربچێت، پێوەست بە هەر پرسێک ڕەهەندی نیشتیمانی هەبێ و بێسازان بڕیاری لێ بدرێ، بە لای ئێمەوە دەچیتە خانەی ناشەرعییەوە.
جەختیشی کردەوە کە، هەوڵەکانمان سیاسین و لە چوارچێوەی یاساییدان، بۆیە با کەس پێی وانەبێ پارتیی دیموکرات، پێچەوانەی یاسا سیاسەت دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار