٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرکردەیەکی و شەش چەکداری داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتی ده‌ڵێت،  لەپارێزگای مووسڵ سەرکردەیەکی داعش و شەش چەکدار لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوه‌ تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان به‌ KDP.info ی راگەیاند: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە سەرکردەیەکی داعش و ئەندامی ویلایەتی حەسەبە و بەیت و لمال بەناوی (ئەبوعەزبە)کرد، لەئاکامدا دەست بەجێ کوژرا،کە دەچوو بۆ سەرکارەکەی خۆی لەرێگا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
(رەجەب) گوتیشی: "شەش چەکداری داعش بەدەمانچەی بێ دەنگ کوژراون،کە چواریان لە ناوچەی مەزارع و دووانیشیان لە گەرەکی یەرمووک لەلای راستی شاری مووسڵ.
ڕوونیشی کردەوە، تیرۆرستانی داعش پێنج پۆلیسیان گوللەباران کرد کە ماوەیەک پێش ئێستا دەست گیریان کردبوون.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار