٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناوی زێباری وەکو کاردانەوە بەرامبەر بوونی ناوی مالیکی لەراپۆرتی لیژنەی كەوتنی مووسڵ دانراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ ئاشکرایکرد، کە سوپاسالاری پێشووی عێراق (بابەکر زێباری )ھیچی لەسەر ساخ نەبۆته‌وه‌ لە لیژنەی کەوتنی مووسڵ، بەڵام لایەنەکان وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەوەی ناوی (نوری مالیکی) لە راپۆرتەکەدا ھەیە ناوی ئەویشیان تێکردووە.

(مەلا سالم شەبەک) ئەندامى لیژنەی کەوتنی مووسڵ بە KDP.infoی راگەیاند: "لەلێکۆڵینەوەکانیان ناوی (نوری مالیکی) وەکو تۆمەتباری سەرەکی دانراوە، چونکە ھۆکارەکە ئەو بووە، ھەر بۆیە لەلیستی ناوەکان ناوی ژمارە یەک ئەو دانراوە.
(شەبەک) گوتیشی: "لەلێکۆڵینەوەکانیاندا سوپاسالاری پێشووی عێراق (بابەکر زێباری)ھیچى بەسەردا ساخ نەبۆته‌وه‌  و ھیچ بەڵگەیەکیشى لەسەر نەبووە کە تۆمەتبار بێت بەکەوتنی مووسڵ، تەنیا بیانوو بۆ ئەوەی ناوی بنوسێرێت ئەوەبوو بۆ ئەوکات دەستی لەکار نەکێشایەوە،کە ئەمەش ھیچ بنەمایەکی نیە.
ئه‌و ئەندامه‌ى لیژنەی کەوتنی مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، نووسینی ناوی (زێباری) تەنیا وەکو کاردانەوەیەک بوو کە ناوی (مالیکی)لەراپۆرتەکەدا ھاتووە و ناوی کوردیشی تێدا بێت،ئەگەرنا ھیچ مانایەکی نیە، بەڵام زۆر ئاساییە دەچێتە بەردەم دادگا وی ەکسەردێتەوە،چونکە ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر ساخ نەبۆتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار