عه‌بادی له كۆی 33 وه‌زاره‌ت، 11ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له قۆناخی دووه‌می هه‌نگاوه چاكسازییه‌كه‌یدا، 11 وه‌زاره‌تی دیكه‌ی له كۆی 33 وه‌زاره‌تی كه‌مك كردنه‌وه؛ ئه‌مه‌یش بۆ نه‌هێڵانی گه‌نده‌ڵی كه گه‌یشتبووه به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌ته.
(عه‌بادی) له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویشدا هه‌رسێ جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی لادان، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ژینگه، مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان و وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنۆلۆژیا به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێكه‌ڵ ده‌كرێ.
هاوكات وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه تێكه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان تێكه‌ڵ به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ده‌كرێ. وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واریش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.




