٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیجابیە و، کاتەکەیشی زۆر گونجاوە"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیجابیە و، وەختەکەیشی زۆر گونجاوە.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکەوە کۆ ببنەوە و پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم چارە بکەن زۆر ئیجابیە و، کاریگەریی خۆیشی دەبێت لەسەر ئەوکێشەی ئێستا لەنێوان لایەنەکاندا ھەیە.
(ئاید مەعرووف) گوتیشی، پێویستە لایەنەکان لە ھەندێک لە داواکارییەکان سازش بکەن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ھەرێمی کوردستان زیاتر لەوە بەرگەی قەیران ناگرێ، بۆیە پێویستە بگەنە ڕێککەوتن.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، پەیامەکە لە کاتێکی گونجاودایە و، زۆر ئیجابیە و، پێم وایە ھەموو لایەنەکان بە ئیجابی وەری‌دەگرن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار