داعش 5 كوردی گوللهباران كرد و 150 كهسیشی دهستگیر كرد

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش ئەو 12 هاووڵاتییەی گوللەبارانیان كرد کە ئامادە نەبوون شەڕیان بۆ بکەن؛ 5 کەسیان كورد بوونە. جگە لەوە 150 هاووڵاتییشیان بە هەڕەمەكی دەستگیر كردووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ یەكشەمە، ڕێكخراوە تیرۆریستیەكەی داعش بڕیاری گوللەبارانكردنی بەسەر 12 هاووڵاتیدا سەپاند، كە 5یان كوردن، لەبەر ئەوەی ئامادەنەبوون چەكیان بۆ هەڵگرن و بڕۆنە بەرەكانی جەنگ."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش، لە مووسڵ كەوتوونەتە خۆیان و زاڵگەی گەڕۆکیان لە چەند گەڕەكێكی شارەكەدا داناوە و خەڵكیان هەراسان كردووە و زیاتر لە 150 كەسیان بە هەڕەمەكی دەستگیر كردووە."
هەژار مەموزینی




