حه‌مید ئه‌فه‌ندی: پارتی له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییەوە گره‌وی له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بردووه‌ته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info-(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) ده‌ڵێ، پارتی حزبێكی گه‌شاوه‌یه و گرنگی به هه‌موو ئایین و ئایدلۆژیایه‌كان ده‌دات، حه‌زی له پێكه‌وه ژیانه، هه‌ر بۆیه سه‌روه‌رییه‌كانی مێژوو زۆربه‌یان بۆ پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و، پارتی له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه گره‌وی له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بردووه‌ته‌وه.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) پێشمه‌رگه‌ی دێرین بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پارتی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی نه‌ته‌وه‌یی دروست بووه، یه‌كێك بووه له پێویستییه‌كانی مێژوو توانیویه‌تی هه‌موو ئاییدیه‌كان له ژێر چه‌ترێكدا كۆ بكاته‌وه، ئه‌ویش چه‌تری پاراستنی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه، پارتی خۆی به خاوه‌نی گه‌له‌كه‌ی ده‌زانێت و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه حیسابی بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی بنكه‌فراوانه، سه‌روه‌رییه‌كانی مێژوویش زۆربه‌ی بۆ پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
گوتیشی: دروشمه‌كانی پارتی به پێی قۆناغ و هه‌ڵومه‌رجی سیاسیی به‌رزكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پارتی له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی گره‌وی له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بردووه‌ته‌وه، هه‌میشه خه‌ونی پارتی سه‌ربه‌خۆیی بووه، پارتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ژیێت، به‌رده‌وام هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دات، پارتی تاكه حزبه له كوردستان زیاتر گرنگی به نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دات، هه‌ر بۆیه سه‌روه‌رییه‌كانی مێژوو زۆربه‌یان بۆ پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، پارتی بڕوای به یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌یه، ئێستا ئه‌و کەشە‌ی له كوردستان به ناوی دیموكراسی دروست بووه، پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه، بۆیه پارتی زیاتری هه‌موو حزبه‌كانی دیكه ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی.
ڕابین شێروانی




