٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئه‌گه‌ر پێمان چاره‌ نه‌كرا.. وه‌ك یه‌كگرتوو له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كشێینه‌وه‌‌"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- (بەھزاد زێباری) پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان   دەڵێ، تەنها یەک دوو پەرلەمانتاری ئێمە بیرەوەر (یاداشت)ـی فراکسیۆنەکانیان لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی  ئیمزا کردووە، بەڵام بە ڕای من ئەو بیرەوەرە ھیچ گرنگ نییە و هەر وەکو یارییەکە و ئەملاوئەولای پێ دەکرێت.
'حاجی كاروان'ـیش ئه‌گه‌رێكی یه‌كگرتوو ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم چاره‌ بكه‌ن ئه‌وا له ‌په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كشێنه‌وه‌.
(بەھزاد زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمانی کوردستاندا خۆی یەکلایی نەکردووه‌تەوە و، کەینێ کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرا، ئەوکات سەرکردایەتییەکەمان کۆ دەبێتەوە و ھەڵوێستی خۆمان دیاری دەکەین."
(بەھزاد زێباری) گوتیشی، ئەو یاداشته‌ی پەرلەمانتارن بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان پێشکەیشیان کردووە ته‌نیا یه‌ك دوو په‌رله‌مانتاری ئیمه‌ ئیمزایان كردووه‌ و ھیچ گرنگییەکی نییە و تەنیا دەستی‌دەستیکردنە و، وەکو یارییەکە، ئەگەرنا سەرۆکی پەرلەمان خۆی دەسەڵاتی ھەیە وادەی کۆبوونەوەکە دیاری بکات چ پێویست بە یاداشت دەکات، بەڵام ئەمە جێگەی پرسیارە کە ڕەنگە بۆ ئەوە بێت سازان بکرێت.
ئەوپەرلەمانتارەی یەکگرتووی ئیسلامی ڕوونیشی کردەوە، پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیجابیه‌ و وای کرد کە لە سلێمانی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆ ببنەوە، کە ڕەنگە کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بکرێت یاخود بڕیارێکی یەکلا کەرەوە لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم بدرێت.
(حاجی کاروان)، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ئەگەر زانییان پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەوان چارە ناکرێت، ئەوا پەرلەمانتارانی یەکگرتوو ئەندامیەتییەکەی خۆیان لە پەرلەمان هەڵدەپەسێرن و وەزیره‌کانیشیان لە حكوومەت دەکێشنەوە.

(حاجی کاروان) دەیشڵێ کەی بڕیار لەسەر کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمانی کوردستان درا بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بدرێت، دەربارەی بەشداریکردن یان بەشدارینەكردن لە دانیشتنەکە، ئەوا ئەوان بە 24 سەعات پێش دانیشتنەکە دوا هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیێنن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار