ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌وتنی مووسڵ واژۆ كرا و درایه په‌رله‌مان

بەغدا -KDP.info- جێگرى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنى شارى مووسڵ ئاشكراى كرد ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان واژۆى كۆتاییان له‌سه‌ر ڕاپۆرتى كۆتایى كرد‌و و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان كرد.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵلا) جێگرى لیژنه‌ى لێكۆلینه‌وه له كه‌وتنى شارى مووسڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى تایبه‌ت به كه‌وتنى شارى مووسڵ واژۆمان له‌سه‌ر ڕاپۆرتى كۆتایى خۆمان كرد و، پێشكه‌شمان كرد به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
جێگرى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه لهكهوتنى شارى مووسڵ گوتیشى: "ئه‌و كه‌سانه‌ى ناوه‌كانیان له‌نێو ڕاپۆرته‌كه هاتووه نزیكه‌ى 30 كه‌س ده‌بن تۆمه‌تبارن به كه‌وتنى شارى مووسڵ."
شایه‌نى باسه له دەیەم شه‌وى حوزه‌یرانى پارەوە شارى مووسڵ كه‌وتووەتە ده‌ست تیرۆریستانى داعش و، تا ئیستا ڕزگار نه‌كراوه؛ له دواى كه‌وتنى ئه‌وشاره ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى به كه‌وتنى ئه‌و شاره پێك هێناوه كاره‌كانیان ئه‌مڕۆ به كۆتا هات دواى ئه‌وه‌ى واژۆى كۆتایان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌یان كرد.
نەشوان بەرزنجی




