داوودئۆغڵو: ئه‌وه‌ی ئاكه‌په و سه‌رۆك بارزانی به ده‌ستیان هێناوه، لێی پاشگه‌ز نابینه‌وه.. ئێستا سه‌رانی په‌كه‌كه به قسه‌ی ئۆجه‌لانیش ناكه‌ن

ڕاپۆرتی ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
ئانكارا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، ئێستا كاتی پێداچوونه‌وه‌یه به كۆمه‌ڵێك حیساباتی مێژوویی و جیۆگرافیدا. ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌یه بڵێین ئه‌م جیۆگرافیا دابه‌شكراوه‌مان ناوێ. تیرۆری داعش و بۆمبی (ئه‌سه‌د)مان ناوێ، ئاشتی و پێكه‌وه‌ییمان ده‌وێ.
به داوه‌تی ره‌سمیی حكوومه‌تی توركیا، له رۆژانی 12و 13 ی ئه‌م مانگه‌دا شاندێك له مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیران (داوودئۆغلو) و جێگری سه‌ره‌كوه‌زیران (یاڵچین ئاكدۆگان) و وه‌زیری وزه و سامانه سرووشتییه‌كان (ته‌نه‌ر یه‌ڵدز) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپه‌مه‌نی و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی حكوومه‌ت (جه‌ماله‌دین هاشمی) و چوار له راوێژكارانی سه‌ره‌كوه‌زیران بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و مێدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان كۆ بوونه‌وه.
هه‌ر یه‌ك له سه‌ره‌كوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی له كۆشكی حكوومه‌ت پێشوازییان له شانده‌كه‌ی مێدیاكاران كرد. ئه‌م كۆشكه چه‌ند رۆژێك بوو كرابووه‌وه و یه‌كه‌مجار بوو چالاكیی له‌مجۆره‌ی تێدا بكرێ و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و رۆژه بۆ یه‌كه‌مجار (داوودئۆغلو) وتارێكی لێیه‌وه پێشكه‌ش كرد و له كه‌ناڵه‌كانی "ته‌ره‌ته"وه راسته‌وخۆ په‌خش كرا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و شه‌ڕی دژی داعش و، پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌كه و بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی مێدیایی، ته‌وه‌ره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیداره‌كانی شاندی مێدیاكارانی كوردستان و خانه‌خوێكان بوون.
(داوودئۆغلو): سه‌رانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل گوێ له ئۆجه‌لان ناگرن
(داوودئۆغلۆ) له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه 100 ساڵ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه و، سنووره ده‌ستكرده‌كان خزمان و دۆستانیان له‌یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه. نه‌ك ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وجا شاره‌كان و له‌ناو شاره‌كانیشدا كۆڵان و كۆڵانیان لێك جیا كردوونه‌ته‌وه و گه‌یانده ئه‌و راده‌یه، كه به‌پێی مه‌زهه‌بییش ئه‌م ناوچه‌یه دابه‌ش بكه‌ن. ئێستا كاتی پێداچوونه‌وه‌یه به كۆمه‌ڵێك حیساباتی مێژوویی و جیۆگرافیدا. ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌یه بڵێین ئه‌م جیۆگرافیا دابه‌شكراوه‌مان ناوێ. تیرۆری داعش و بۆمبی (ئه‌سه‌د)مان ناوێ، ئاشتی و پێكه‌وه‌ییمان ده‌وێ.
سه‌ره‌كوه‌زیرانی توركیا له وتاره‌كه‌ی و قسه‌وباسه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی مێدیاكارانی كوردستان دوو هزر و رێچكه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا دیاری كرد. یه‌كه‌میان جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كولتووری به نیعمه‌تی خودا ده‌زانێ و، قبووڵی ده‌كات و رێزی لێ ده‌گرێ و به‌و جۆره سیاسه‌ت داده‌رێژێ، كه جێگه‌ی هه‌موو ئه‌م جیاوازیانه‌ی تێدا بێته‌وه و پێكه‌وه كار بكه‌ن.
(داوودئۆغلو) له‌مباره‌یه‌وه گوتی، ئێمه و ئێوه له‌م هزره‌ین و ئیش بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین. ئاماژه‌یشی دا كه، له پێناوی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ئاك پارتی باجی زۆری داوه. ته‌نانه‌ت له‌پێناوی داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای په‌یوه‌ندیی باش و دۆستانه و ئاشتی له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و، بۆئه‌وه‌ی نه‌یارانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان تێك نه‌ده‌ن، ناچار بوون له ساڵانی 2007 و 2008 دا زۆر كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا بكه‌ن، تا دواجار ئه‌م ده‌ستكه‌وته هاته دی و له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و له پرۆسه‌ی ئاشتیی ناو توركیادا به‌رجه‌سته بوو، ئێستایش لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش رایگه‌یاند كه "هه‌ر كه‌سێك بڵێ توركیا شه‌ڕ له دژی كورد ده‌كات، درۆیه‌كی گه‌وره ده‌كات و ده‌بێ به‌رپه‌رچی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه بده‌ینه‌وه".
(داوودئۆغلو) له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌و كاته‌ی له مووسڵ و شنگاله‌وه و دوای ئه‌ویش له كۆبانێوه، كورد و عه‌ره‌ب و كریستیان و شیعه و سوننه و ئێزدی له ترسی تیرۆری داعش ئاواره بوون و روویان له توركیا كرد، له ناسنامه‌ی كه‌سیان نه‌پرسی و ده‌رگای وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌و لێقاوماوانه خستنه سه‌ر پشت.
پاشان سه‌ره‌كوه‌زیران له‌باره‌ی هزری دووه‌مه‌وه گوتی، جیاوازییه‌كان قبووڵ ناكات و دژیانه و هه‌ر خۆی پێ مه‌وجوود و راسته. به تیرۆر و به بۆمب و كیمیایی كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له‌ناو ببات كه وه‌كوو خۆی نین. (سه‌ددام) و داعش و (به‌شار ئه‌سه‌د) نموونه‌ی ئه‌م هزره‌ن. هه‌ڵه‌بجه و شنگالیش قوربانیی ئه‌و هزره‌ن.
(داوودئۆغلو) دوعا ده‌كات ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه روویدا روو نه‌داته‌وه. ئێستایش له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان شه‌ڕ له دژی داعش ده‌كه‌ن.
ئازادكردنی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، وه‌كو بژارده‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ئاشتی و بۆئه‌وه‌ی خۆی راسته‌وخۆ دانوستكار بێت و سه‌ركردایه‌تیی گفتوگۆیه‌كان بكات و كۆنترۆڵی بزاوته‌كه بكات، بابه‌تێك بوو شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیران و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریشدا له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی حكوومه‌تی توركیادا باسیان لێوه كرد. سه‌رۆكوه‌زیران، (داوودئۆغلو) له وه‌ڵامدا گوتی: ئێستا په‌كه‌كه و سه‌رانی قه‌ندیل به قسه‌ی (ئۆجه‌لان)یش ناكه‌ن.
(داوودئۆغلۆ) له باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای توركیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد كه له توركیادا هه‌موو قه‌ده‌غه‌كان هه‌ڵگیراون و، ده‌مانه‌وێ هه‌موو كێشه و جیاوازییه‌كانمان له په‌رله‌ماندا باس بكه‌ین. هه‌ده‌په 80 كورسیی هه‌یه، به‌ڵام له قه‌ندیله‌وه په‌یام وه‌رده‌گرێ.
سه‌ره‌كوه‌زیران ده‌ڵێ، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ (بایده‌میر) له گفتوگۆدا بوون له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه، له قه‌ندیله‌وه په‌یامێك هات كه له دژی ئاكپارتی و حكوومه‌ت خه‌ڵك بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. پۆلیسیان له‌ناو ماڵه‌كانیان كوشت، خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، باج له خاوه‌نكاره‌كان وه‌رده‌گرن، چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ژیانی سیاسین له وڵاتی خاوه‌ن په‌رله‌مان.
(یاڵچین ئاكدۆگان): توركیا باشتر ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی تیرۆر و ئامانجه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یشی باشتر بۆ روون بووه‌ته‌وه
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، ئه‌م كاته كاتێكی ژیارییه بۆ توركیا و زۆر سه‌رقاڵی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تن. به‌ڵام ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌م پرسه ته‌واو نه‌بێت و توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بچێ. هه‌ر ئه‌و شه‌وه له وتارێكیدا سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌كانی كۆتایی هه‌وڵ و دانوستانه‌كانی راگه‌یاند و داوای كرد له كاتی پێویستدا په‌رله‌مان بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بدات.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا (یاڵچین ئاكدۆگان)، ئاماژه‌ی دا "هه‌ستیاریی ئه‌م كاته بۆ توركیا ته‌نیا له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تدا نییه، به‌ڵكو له‌وه گرینگتر ئه‌وه‌یه: "توركیا رووبه‌ڕووه له‌گه‌ڵ تیرۆردا و رێكخراوه تیرۆریسته‌كان له دژی توركیا یه‌كیان گرتووه. تیرۆریستانی داعش و چه‌پی توندڕۆ و په‌كه‌كه هاوزه‌مان له دژی توركیا شه‌ڕیان به‌رپا كردووه". به‌ڵام "توركیا باشتر ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی تیرۆر و، ئامانجه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یشی باشتر بۆ روون بۆته‌وه".
وه‌زیری وزه: حكوومه‌تی هه‌رێم و سۆمۆ هه‌ردووكیان له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ (تانه‌ر یه‌ڵدز) وه‌زیری وزه كۆ بوونه‌وه. له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باكووری عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه‌یه. په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر باش، به‌تایبه‌تیش له بواری وزه‌دا. ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم و سۆمۆ هه‌ردووكیان به به‌نده‌ری جه‌یهاندا نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و، هه‌ردوولایش ئاگادارن و بڕه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن. بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی هه‌یه و له 2010دا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵی دیكه نوێ كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی هه‌یه و ئه‌و دووانه‌یش له رووی قانوونی و مافه‌وه جیاوازن.
(یه‌ڵدز) ده‌ڵێ، له هه‌رێمی كوردستاندا، توركیا 6 گرێبه‌ستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌ركووك به جیا هیچ رێككه‌وتن یان گرێبه‌ستێكی نییه. هاوكات له مه‌نسوور و سیفا و به‌سره و میسان وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازی هه‌یه.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی گوندی زارگه‌لی
شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو رۆژی مانه‌وه‌ی له ئانكارا سه‌ردانی بریندارانی گوندی زارگه‌لی كرد، كه به هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بریندار بوون و ئێستا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا چاره ده‌كرێن.






