٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەچێتە ئامێدی؛ گوێ لە داخوازیی هاووڵاتیان دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، بە هۆی ئەو بۆردوومانەی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كرایە سەر سنووری شارۆچكەی ئامێدی و هاووڵاتیانی دەڤەرەكە زیانێكی زۆریان بەركەوت، دانیشتنی سبەینێی ئەنجوومەنی پارێزگا لەو شارۆچكەیە ساز دەكرێت.

(جەمیلە محەممەد ئیسماعیل) ئەندامی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند‌ :"لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بڕیارمان دا سبەی دووشەممە لە شارۆچكەی ئامێدی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن ساز بكەین، بۆ ئەوەی وەكو ئەنجوومەن بتوانین پاڵپشت و هاوخەمی خەڵكی دەڤەری ئامێدی بین لە پاش ئەو بۆردوومانانەی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئەنجام درا، تا بتوانین كەمێك لەو ناخۆشیانەی بەسەریان هاتووە، كەم بكەینەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: "لە نزیكەوە گوێ لە داخوازیی هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەگرین و لە گیروگرفتەكانیان دەكۆڵینەوە، هەروەها دەنگی ئەوان دەگەیێنینە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەبێت ئەو هێرشانەیش ڕابگیرێن، چونكە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی زەرەرمەند بوون و گەییشتە ئەو رادەیەی كە شەهید و برینداریشمان لەو دەڤەرە داوە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار