٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەبوبەکر كاروانی: پەیامەكەی سەرۆك بارزانی رێخۆشكەرە.. هەرێم كەمال ئاغا: پێویستە هەموو لایەنەكان سوودی لێ وەربگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-   دەربارەی دواپەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (هەرێم كەمال ئاغا) دەڵێت، هیوادارین ئەو پەیامە ببێتە هۆی ئاشتبوونەوە و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و بتواندرێت لە ماوەیەكی كەمدا ئەوپەیامە بقۆزرێتەوە بۆ ئاشتوونەوە و یەكڕیزی و چارەكردنی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم.
(سەرۆك بارزانی) لە پەیامەكەدا ڕایگەیاند، داوا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدات، لە بەرانبەردا ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەڵێت، پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر باشە و جێگای دڵخۆشیی خەڵك و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە.
(هەرێم كەمال ئاغا) بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە دهۆك و ئەندامی سەركردایەتیی ئەو حیزبە، بە  KDP.infـی راگەیاند: "پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر باشە و جێگای دڵخۆشیی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە و، هیوادارین ئەو پەیامە ببێتە هۆی ئاشتبوونەوە و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و بتواندرێت لە ماوەیەكی كەمدا ئەوپەیامە بقۆزرێتەوە بۆ ئاشتوونەوە و یەكڕیزی و چارەكردنی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم، بۆ ئەوەی هەرێم بەرەو بۆشایی یاسایی نەچێت".
(ئاغا) گوتیشی: "ئەمڕۆ هەرێم پێویستی بە یەكڕیزی هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پێشهات و گۆڕانكاریانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە بەرژەوەندیی كورد شكاوەتەوە، سوودی لێ وەربگیرێت، بۆیە هیوادارین ئەو پەیامەی سەرۆك بێتە هۆی خێروخۆشی بۆ خەڵك و بە قازانجی گەلی كورد بشكێتەوە".
ڕوونیشی كردەوە، ئەو چەند رۆژە كەمەی ماوە دەتواندرێت بە كەمترین كات لایەنەكان كۆ ببنەوە و بگەنە رێككەوتن و، هەموو لایەنەكانیش سوود لەو پەیامە وەربگرن بۆ ئەوەی یەكڕیزیی ناو ماڵی كوردی دەستەبەر بكرێت.
هاوكات (ئەبوبەكر كاروانی) ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە  KDP.infـی گوت: "پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەنگە هەندێك لە گرژییەكان كەم بكاتەوە، بەڵام هاندەرێكی گەورە نابێت بۆ لایەنەكانی بەشداربووی حكوومەت بۆ ئەوەی لایەنەكان لەم چەند رۆژەدا بگەنە چارەسەر".
(كاروانی) گوتیشی: "ئەگەر پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێم خواستی ئەوەیان هەبێت ئەمە وەكو چەترێك بەكار بێنن بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشەیەی هەیە، ئەوكات پەیامەكە دەبێتە رێخۆشكەر بۆ چارەكردنی ئەو قەیرانەی هەیە".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار