پارێزه‌رانى كوردستان پشتیوانی لە پەیامی سەرۆک بارزانی دەکەن.. داوایش دەکەن سازان بە بنەما بگیرێت

هەولێر-KDP.info- سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان، پێشوازى له به‌یاننامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و، داوایش لە لایەنەکان دەکات، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌روه‌ریى یاسا و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاى میلله‌ت ره‌چاو بكه‌ن و، سازان بە بنەما بگرن.
دەقی پەیامی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان:
ئێمه وه‌كو سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان، داوا له گشت لایه‌ن و پارته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، كه بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى كوردستان به سه‌ربه‌رزییه‌وه له‌و قه‌یرانانه‌ى كه رووبه‌ڕووى گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه ده‌ربچن، په‌نا بۆ گفتوگۆى شارستانیى و دانووستاندن ببه‌ن و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى ویلایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سازانه.
هێرشى تیرۆر و تیرۆریستان، له سنوورى هه‌رێمى كوردستانه و تا ئێستا مه‌ترسیى به‌ته‌واوه‌تى له‌سه‌ر كوردستان ماوه و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، به‌وپه‌ڕى وره به‌رزیى و ئیڕاده‌وه به‌رگرى له كوردستان و كوردستانییان ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌ش شه‌هید و بریندار دراون.
قه‌یرانى ئابوورییش، به‌هۆى مافنه‌دانى حوكومه‌تى عێراق بۆ كوردستان، زیاتر له دووساڵه كێشه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردووه و خۆشبه‌ختانه ترووسكه‌ى هیوا بۆ چاره‌سه‌رى هه‌یه.
بۆیه ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان، به‌رگه‌ى قه‌یرانى زیاتر ناگرێت و خوانه‌خواسته هه‌ر لێكترازانێك، كاره‌ساتى گه‌وره‌ى به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌وكات چاره‌سه‌ره‌كان له‌ده‌ست ده‌رده‌چن.
پێویسته هه‌موو حزبه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌روه‌رى یاسا و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ت ره‌چاو بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان بگه‌ینه كه‌نارى ئارام و ئامانجى باڵاى كوردستان و خه‌ونه‌كانى.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش پێشوازى له به‌یاننامه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، كه داواى له هه‌موو حزبه‌كانى كوردستان كردووه بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه كۆبوونه‌وه بكه‌ن و به‌هه‌ر بڕیارێكیان كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان ده‌ربچێت، رازى ده‌بێت.
ئه‌و په‌یامه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و پێشتریش په‌یامى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئاستى باڵاى به‌رپرسیارییه‌تییان دایه و هیوادارین هه‌موو پارته‌كانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى فراوان، بگه‌نه ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى و چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزنه‌وه.
بژى كوردستان، بژى پێشمه‌رگه، درود بۆ رۆحى پاكى شه‌هیدانى كوردستان، سه‌ربه‌رزیى و به‌خته‌وه‌رى بۆ هاووڵاتییانى كوردستان
سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان




