نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسان: پەیامی سەرۆک بارزانی هیچ بیانوویه‌كی نه‌هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ك لایه‌كه‌ی دیكه تۆمه‌تبار بكات

هەولێر-KDP.info- پێش كه‌مێك (سه‌رۆك بارزانی) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسانیش، به بایەخه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و په‌یامه و بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و دەڵێن، په‌یامه‌كه دیار و ئاشكرایه، بۆیه ئێستا به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كاندایه، ئەرکی لایەنەکانیشە به‌رپرسیارانه مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ بارودۆخه بكه‌ن و به‌رپرسیارانه به‌پیر ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بچن.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس(عارف قوربانی)، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به بڕوای من په‌یامێكی زۆر گرینگ و له جێگه‌ی خۆیدایه، ئه‌وه داواكردنی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاره‌تیی هاوبه‌شه، له‌لایه‌ن هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن و ده‌بێت به دوای رێگه‌چاره‌یه‌ك بگه‌ڕێن."
(عارف قوربانی) باوەڕیشی وایە کە، "پەیامی (سەرۆک بارزانی) هیچ بیانوویه‌كی نه‌هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ك لایه‌كه‌ی دیكه تۆمه‌تبار بكات، په‌یامه‌كه زۆر ڕوونه و ئه‌و حزبانه هه‌ر بڕیارێك بده‌ن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باس له نه‌مانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ن، پێوه‌ی پابه‌نده و په‌یامه‌كه‌ی دیار و ئاشكرایه، بۆیه ئێستا به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كاندایه و هیوادارم به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ بارودۆخه بكه‌ن و به‌رپرسیارانه به‌پیر ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بچن و كۆ ببنه‌وه و، به‌پێی ڕه‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار بده‌ن."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (سمكۆ محه‌مه‌د) نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی زۆر باش بوو و شتێكی زۆر باشی كردووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌ممان له‌به‌ر ده‌سته بۆ چاره‌كردنی ئه‌و پرسه، بۆیه هیوادارم هه‌رچیی زووه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆ ببنه‌وه و، ئه‌و پرسه چاره بكه‌ن و كۆتایی به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بهێنن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی ئاراستەی کۆی حزبە سیاسی و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە داوا لە هەموو ئەو حزبانە دەكەم كە لەناو حكوومەت و پارلەمانن و ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە، كە بەر لە 20ـی 8 كۆ ببنەوە و هەرچی بە باشی بزانن و بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكە و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە بڕیاری لەسەر بدەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت.
داوا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدات."
رابین شێروانی




