مەشخەڵ کەوڵۆسی: سه‌ره‌تای نازییه‌ت لە گۆڕاندا ئه‌بینین

سلێمانی-KDP.info- نووسەر و ڕۆژنامەنووس(مەشخەڵ کەوڵۆسی) "له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان"ـەوە باوەڕی وایە کە، "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كاره‌كته‌رێكی سیاسییه، هه‌ر به‌وه‌نده‌ی سیاسییه، بێگوناهـ و پیرۆز نییه.. هه‌ر خودی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌یكات، كایه‌یێكی بێنوێژه... به هه‌زار ئاو غوسڵی ده‌رناچێت."
لەو بابەتەیدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، نووسەر هەروەها دەڵێ، ئه‌ویش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی و حیزبی شیوعی، بۆ من له‌بازنه‌ی گومان و ڕه‌خنه‌دایه... چه‌نده پارتی و یه‌كێتی گوناهبارن، لای من ئه‌وه‌نده‌ش گۆڕان و یه‌كگرتوو تاوانباری ئه‌وه‌ن كه له كوردستان ده‌گوزه‌رێت."
(مەشخەڵ کەوڵۆسی) جەخت دەکاتەوە کە، "هه‌وادارانی گۆڕان، هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌وه به خیتابێكی ئیعلامیی هیرشبه‌رانه‌ی وا هاتوونه‌ته مه‌یدان، كه هه‌موو گومانكردنێك له بزووتنه‌وه‌كه‌یان ته‌خوین ده‌كه‌ن... بزووتنه‌وه‌كه‌یان بردووەته بازنه‌ی پیرۆزییه‌كانەوە."
ئه‌و. ئەو خیتابه‌ی 'گۆڕانخوازان'ـیش لە ڕووی ئیعلامییەوە وەها باس دەکات، "ئیعلامی یه‌كێتی و پارتییان كردووەته كونەوە.. شه‌رم ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین.. له‌لایه‌كی تره‌وه، مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قووڵه، سه‌ره‌تای ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته ڕه‌وتێكی شه‌عبه‌ویی ترسناك.. سه‌ركرده‌كانی ببنه دیكتاتۆری ده‌ره‌جه یه‌كی بێ ڕكابه‌ر."
باوەڕیشی وایە، "ڕه‌خنه‌گرتن له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌نگاو به هه‌نگاو، له ورد و درشتدا، به وه‌زیفه‌ی ڕۆشنبیران ده‌زانم.. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ره‌تایه‌وه، نه‌هێڵرێت ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ره‌و توندڕه‌وی بڕوات... ئه‌گه‌ر له‌م سه‌ره‌تاوه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ره‌و ته‌قدیس به‌رین، نازییه‌تێكی كوردی مه‌ترسیدار له پێشوازیماندایه.. ئێستا سه‌ره‌تای ئه‌و نازییه‌ته ئه‌بینین..
هه‌ر ڕۆشنبیرێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان یه‌ك حه‌رف بنووسێت.. ڕاسته‌وخۆ ته‌خوین ده‌كرێت.. ئه‌گه‌ر به فه‌رمیش له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه نه‌بێت، له‌لایه‌ن هه‌وادارانیانه‌وه... ئه‌گه‌ر دڵسۆزی گۆڕانن، دڵسۆزی ئاینده‌ی گۆڕانن، ڕه‌خنه له‌و بزووتنه‌وه‌یه بگرن.. با لای بده‌ین له‌و سه‌ره‌تا مه‌ترسیداره‌ی كه به‌ئاشكرا پێیه‌وه دیاره.."
نووسەر ڕاشکاوانە دەڵێت، "ئێستا پیاهه‌ڵدان به كاك نه‌وشیروان، بووه‌ته نیشانه‌ی ئازادیی بیروڕا.. به‌ڵام ئایا ئه‌و پیاهه‌ڵدانه له خزمه‌تی ئاینده‌ی سیاسیی ئه‌و پیاوه‌دایه؟ بۆچی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ن به بتێك كه كه‌س زات نه‌كات بڵێ پشتی چاوی برۆیه؟
كاك نه‌وشیروان، خاوه‌نی به‌شی زۆری سه‌روه‌رییه‌كان و هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی سیسته‌می حوكمه له كوردستان."
ئەو، زیاتر لە بارەی ئەم تەقدیسکردنەوەی نەوشیروانەوە دواوە دەڵێ، "ئه‌و جێگری مام جه‌لال بووه. ساڵانێكی دوورودرێژ له لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاتدا بووه. خێره ئێستا به‌رپرسیارێتی هیچ كه‌موكوڕییه‌كی له‌سه‌ر شان نییه؟ ئه‌وه ئه‌و خیتابه ئیعلامییه‌ی گۆڕانه كه وای كردووه، به یه‌ك دێڕیش كه‌س نه‌وێرێت ڕه‌خنه له كاك نه‌وشیروان بگرێت."




