عارف ڕوشدی: مانەوەی سەرۆک بارزانی خواستی زۆرینەی خەڵکە و لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەماندایە

ههولێر-KDP.info- ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ناکرێت پەرلەمان سیاسەتی هەندێک لایەن پێڕۆ بکات، چونكه دهبوایه ئهركی ئێستای بۆ ڕۆڵبینین بێ له نزیككردنهوه و گهیاندنه سازانی نێوان لایهنه بیروبۆجوون جیاكان. دهیشڵێت، مانهوهی (سهرۆك بارزانی) بۆ ویلایهتی سێیهم خواستی زۆرینهی خهڵكه و زهرورهتی قۆناخهكهیه.
راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عارف ڕوشدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ههروهها گوتی: "نابێ کارێکی وا بکەین مێژوو بمانخاتە پەراوێزەوە؛ جا بۆیە دەبێ بەرژوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان لە سەرووی هەموو شتێکهوه بێت و، هۆشیارانە بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان تاوتوو بکرێت و بە پاساوی نابەجێ ڕەفتار نەکرێت."
(عارف ڕوشدی) گوتیشی، ''ناکرێت پەرلەمان سیاسەتی هەندێک لایەن پێڕۆ بکات، بەڵکو پێویسته ڕۆڵی پێگەیاندن و سازانی لایەنەکان بگێڕێت، لە کاتێکدا سیستەمی حوکمڕانی و دەستەڵاتەکانی سەرۆک و دامەزراوەکانی دیکە، دەبێ لە ڕەشنووسی دەستووردا ڕێک بخرێتەوە.''
ئاماژهیشی دا كه، ''یاسا مرۆڤ دایدەنێت بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری خۆی، هەرکاتێک پێویست بێت دەبێ بە شێوەیەکی گونجاو و دوور لە مەبەستی بەرتەسکی حزبی، هاوكات بەپێی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا و بە ڕەچاوکردنی بارودۆخەکە گۆڕانکاری تێیدا بکرێت و، یاسا نەکرێتە چەترێک بۆ مەبەستێکی ناڕەوا بە ناوی ڕەوایەتیی یاساوه.''
(عارف ڕوشدی) جهختیش دهكاتهوه، ''مانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دوو ساڵی دیکە؛ ئەوەیش بە هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ههرێم کە ماوەی دوو ویلایەتەکە بکاتە سێ ویلایەت، سهرباری ئهوهی كه خواستی زۆرینەی خەڵکە و لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەماندایە، هەروەها کەسایەتییەکی متمانەپێکراوە لەسەر ئاستی کوردستان و هەرێم و جیهاندا و پێیستیی قۆناخهكهیشه.''
ئهو ڕاوێژكارهی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دهیشڵێت، ''با هەموو لایەنەکان واز لە بەرژهوەندیی حزبایەتی و پاساوهێنانەوە بە ناوی یاساوه بهێنن، چونکە لە چەندین وڵاتی جیهاندا کاتێک هەلومەرجێکی نالەبار دێتە پێشەوە و، کێشەی ڕابەرایهتی دروست دەبێت، ئەگەر هێزە سیاسییەکان نەیانتوانی لە ئاستی بەرپرسیارەتی قۆناغەکەدا بن، گەل بڕیار دەدات، ئەوەیشی ملکەچی بڕیاری گەل نەبێت ناتوانێ باسی نیشتمانپەروەری بکات.''
بڵند ئیبراهیم




