كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان: یادی پارتی بۆ ئێمه یادی ئازادیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رزگاربوونه

هه‌ولێر-KDP.info- له 69یه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیدا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌م یاده به‌نیسبه‌ت ئێمه یادی ئازادیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رزگاربوون له فشاری دوژمنانی كوردستان كه هه‌میشه ئێمه‌یان ژێر ده‌ست كردبوو و به كاریان ده‌هێناین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دژی گه‌لی كورد.
زۆر به‌رێز فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاو رێزمان
به‌بۆنه‌ی 69مین ساڵیادی له‌دایكبوونی جه‌نابتان و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمان، پر به دڵ پیرۆزبایی له مه‌قامی پیرۆزی جه‌نابتان ده‌كه‌م و له هه‌موو گه‌لی كوردستانیش ده‌كه‌م، ئه‌م دوو یاده پیرۆزه مایه‌ی سه‌رفرازی و شانازی هه‌موو لاێه‌كمانه وه‌به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی توركمان چونكه دامه‌زراندی پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تیی رابه‌ری گشت نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان مسته‌فا بارزانیی نه‌مر له سات و كاتێكی زۆر گرنگ كه بریار درابوو له لایه‌ن دوژمنانی مرۆژایه‌تی، كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر له هه‌ر شوێنێك بن له ناویان ببه‌ن، ئه‌م یاده به‌نیسبه‌ت ئێمه یادی ئازادیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رزگاربوون له فشاری دوژمنانی كوردستان كه هه‌میشه ئێمه‌یان ژێر ده‌ست كردبوو و به كاریان ده‌هێناین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دژی گه‌لی كورد.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك: ئێستاش هه‌مان هه‌وڵی رابردوو هه‌یه بۆ رێگاگرتن له رابه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پاراستنی جوگرافیا و گه‌لی كوردستان به تێكرایی له زۆربه‌ی لایه‌نی ئیقلیمی و عیراقی كه هه‌میشه باوه‌ریان به سه‌ربه‌خۆویی و پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان نییه، به‌داخه‌وه به‌بێ موراعاتكردنی دوخی ئێستای هه‌رێم له شه‌ری داعش و گه‌مارۆی دارایی حكوومه‌تی عیراق و شه‌ری هه‌رێم بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی كه له ماده‌ی 140هاتووه، ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان كردووه‌ته بابه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی زۆر زیاتر پارته لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان زۆر له یه‌كتر دوور بخه‌ن، بۆیه گه‌لی كوردستان به‌م دوخه ناره‌حه‌تن و تاكه ئومێدیان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی جه‌نابتانه بۆ ده‌ربازبوون له‌م دوخه ئالۆزه و ئێمه‌ش به هه‌مان رۆحه‌یه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان و دڵسۆزانی كوردستان پشتگیری له بیربۆچوون و هه‌ڵویستی جوامێرانه‌ی جه‌نابتان به هه‌موو جۆرێك ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌هه‌مان رۆحیه‌تی جه‌نابتان بن بۆ ده‌ربازبوون له‌م دوخه ناله‌باره .
دووباره ساڵیادی دامه‌زراندی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئێوه و گشت گه‌لی كوردستان پیرۆز بێت. له خوای گه‌وره‌ش دوعاكارم هه‌رده‌م پشت و په‌ناتان بیت و سه‌ركه‌وتووتان بكات بۆ گه‌ڵی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزمدا
دڵسۆزتان
جودت نه‌جار
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان
له كوردستانی /عیراق




