له شنگالدا داعش دوو بارەگای لێ وێران كرا

شنگال -KDP.info- ئەفسەرێكی لیوای 8ی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی شنگالەوە پیێ ڕاگەیاندین: "ئەم ئێوارەیە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، 2 بارەگای تیرۆریستانی داعشیان لەنێو شنگالدا تێر بۆردومان وخاپوور كردووە و 4 تیرۆریستیش كوژران.
(ڕائید ڤەمان بەرواری) ئەفسەر لە لیوای8ی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی شنگالەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی لەلایەن پێشمەرگەوە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، دوو بارەگای تیرۆریستانی ڕێكخراوە تیرۆریستەكەی داعشیان لە نیۆ شارۆچكەی شنگالدا تێر بوردومان كرد."
ئاماژەیشی دا: "بە گویرەی ئەو وردەكارانەی دەست كەوتووە، لە ئەنجامی ئەو دوو هێرشە ئاسمانیەی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیماناندا، جگە لە خاپووركرانی دو بارەگاكە، 4 تیرۆریستی داعشیش كوژراون."
هەژار مەموزینی




