سهرۆ قادر: نابێ وڵات بدرێتە دەستی قەدەری ئەنارشیزم و ستراتیژی نەیارانی کورد

ههولێر-KDP.info- نووسهر و ڕووناكبیر (سهرۆ قادر) لهسهر ئهو باوهڕهیه كه، کوردستان بە جۆرێکی ترسناک لە بارودۆخی نائاساییدایە؛ شەڕی داعش، چارەنووسسازە یان هەموو کوردستان وەک شنگالی بەسەر دێت، کۆکوژ و وێران دەکرێت و، ئیدی پرسێک بە ناوی کوردستان لە جیهاندا نامێنێت یاخود پێچەوانەکەی دەبێت، واتە کوردستان خۆی دەپارێزێت و سەربەخۆیی بە دەست دێنێت.'' جهختیش دهكاتهوه، ''نابێ وڵات بدرێتە دەستی قەدەری ئەنارشیزم و ستراتیژی نەیارانی کورد؛ سەربەخۆیی بەو ڕابەرە دەکرێت کە بڕوای پێیەتی، بۆیە دەبێ گوێ بۆ پڕۆژەی (بارزانی) بۆ سەربەخۆیی بگیردرێت".
له وهڵامی پهرهگرافه پرسیارێكی 'ڕوانگهنیوز'دا كه پرسیویانه "بۆچی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاوا قووڵەوە بووە؟ ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کوێ؟ پێتان وا نییە نیمچە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2013ـی یەکێتی و پارتی پرسەکەی بەم ئاقارەدا بردبێت؟ نووسهر و ڕووناكبیر (سهرۆ قادر) لهسهر ئهو باوهڕهیه كه، کوردستان بە جۆرێکی ترسناک لە بارودۆخی نائاساییدایە؛ شەڕی داعش، چارەنووسسازە یان هەموو کوردستان وەک شنگالی بەسەر دێت، کۆکوژ و وێران دەکرێت و، ئیدی پرسێک بە ناوی کوردستان لە جیهاندا نامێنێت یاخود پێچەوانەکەی دەبێت، واتە کوردستان خۆی دەپارێزێت و سەربەخۆیی بە دەست دێنێت.
له بابهت ئهو پرسهدا (سهرۆ قادر) زیاتر مهبهستهكهی ڕوون دهكاتهوه و دهڵێت "سەربەخۆیی، بەستراوەتەوە بە لە ناوبردنی داعش. دوای نەمانی داعش، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دابەش دەکرێتەوە. میللەت لە دۆخێکی وادا هیچ هەڵبژاردنی پێ ناکرێت و پێویستە دەزگا سەرکردەییەکانی، لە کاری خۆیان بەردەوام بن. وەک پەرلەمان، سەرۆک، حکوومەت".
له وهڵامی ئهوهدا كه لە سلێمانی کە سەیری قاعیدەی یەکێتی و گۆڕان دەکەیت، گلەییەکی زۆر لە پارتی دەبینی. زۆر کەس دەڵێن پارتی خۆیشی باوەڕی بە سازش و تەوافوق نییە. بۆ نموونە باس لە سیاسەتی هەرێم بەرامبەر بە ڕۆژاوا دەکەن و دەڵێن حکوومەتی هەرێم فیعلەن وەک پارتی لە ئاست ڕۆژاوادا دەجووڵێتەوە و ڕوانگەی یەکێتی و پارتی پەراوێز خستووە؟ ئایا پارتی لە کێشە چارەنووسسازەکاندا پرس بە شەریکەکانی دەکات؟
(سهرۆ قادر) دهڵێ، هێزە سیاییەکانی دەڤەری سلێمانی، دوو گرفتیان هەیە؛ 1- لە ئەنارشیزمدا نقوم بوون. ئەمە تا ڕادەیەک بووەتە تایبەتمەندیی کۆمەڵگای خۆجێیی سلێمانی و بە کۆمەڵگایەکی قەیراندار حیساب دەکرێت. 2- لە ڕووی جیۆگرافیای سیاسییەوە، لە ناو بازنەی ستراتیژیی ئێراندان. ئێران نایەوێت کورد بگاتە سەربەخۆیی. هەروەها نایەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکرێتەوە. بۆیە هێزە سیاسییەکانی سلێمانی پەڵپ بە سەربەخۆیی دهگرن و فەوزەوییانە داوای گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی دەکەن. لە کۆتاییدا ئەوان شکست دێنن، بەڵام کوردستانیش زۆر ماندوو و سەرقاڵ دکرێ و هێزێ لێ بەفیڕۆ دەدرێت. ئەوەش لە قازانجی داعش و نەیارانی کورددایە. هەڵبەت سەرۆکی گۆڕان و هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕق و کینەی مێژووی ژیانی خۆیان، بەرامبەر (بارزانی) بە کار دێنن. ئەوەش زەمینە بۆ دۆخەکەی سەرەوە خۆشتر دەکات.
ئهم نووسهره له بابهت مانهوهی (سهرۆك بارزانی) له پۆستهكهیدا ڕاگهیاند "هەڵبەت بەڕێز (مەسعوود بارزانی) سەرکردەیەکی بە سام و بە کار (کاریزماتیک)ـی ناو کوردستانە، بۆیە تا شەڕ تەواو دەبێت و سەربەخۆیی بە دەست دێت، نابێ دەستەڵاتی سەرۆکایەتی بە جێ بێڵێت و مانەوەی زەروورەتە. باوەڕ ناکەم بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)، بەڕێز (مەسروور بارزانی) مەکتەبی سیاسیی پارتی، جیا لەو قسانەی من، پڕۆژەیەکی تریان پێ بێت. سەرۆک هەقی خۆیەتی، وک دەیەوێت وەها وڵات بەڕێوە بەرێت. هەڵبەت بەپێی قانوون بێت. لە قانووندا نەهاتووە کە (سەرۆک) بۆ هەموو هەنگاوێک، پرس بە حزبەکان بکات و ئیزن لە سەرکردەکانیان وەربگرێت. ئەم داوایە جۆرێکە لە بیانووگرتن بە سەرۆک. ڕیشەی ئەم خواستە لە قینە مێژووییەکە و فەوزەویەتەکەدایە. بۆ نموونە کەسێک لە سەرۆکایەتیی پارتییەوە بە بەڕێز (مام جەلالی) دەگوت دەبێ چۆن سەرۆکایەتیی عێراق بکات؟
بەپێی مەنتق، دەبێ حزبەکانی ناوەڕاست هاوکاریی (سەرۆک بارزانی) بکەن و خۆیان لە فەوزەوییەت دوور بخەنەوە. ئەوسا پڕۆژەی ئانارشیزم - ڕق - نەیارانی کورد سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت، ئاسایشی سیاسی بەرقەرار دەبێت. جگە لەوە ئهگهر قهیرانی سیاسی درێژهی ههبێ، دەبێ سەرۆک، باری نائاسایی ڕابگەیێنێت و حکوومەت تەعدیل بکرێ، نابێ وڵات بدرێتە دەستی قەدەری ئەنارشیزم و ستراتیژی نەیارانی کورد. سەربەخۆیی بەو ڕابەرە دەکرێت کە بڕوای پێیەتی. بۆیە دەبێ گوێ بۆ پڕۆژەی (بارزانی) بۆ سەربەخۆیی بگیردرێت. ئەوە سەرۆکەکانن ناکۆکی ناهێڵن و میللەت دەکەنە خاوەنی یەک ئیرادە. ئەوە بەو پەرت و بڵاوییەی حزبان ناکرێ. سەرۆک ڕێگا بۆ هاوکاریی حزبەکانیش دەکاتەوە. میللەتێک کە حکوومەتی هەبێت، بڕیار بە دەستی حکوومەتە نەک حزبەکان. حزب نابێ دژی حکوومەت بوەستێ. تەماشای مێژوو بکەن سەرۆکەکان ئاوهایان کردووە. لە تەنگانەدا میللەتان 'یەکئیرادەیی'ـیان پێویستە نەک پەرت و بڵاوی و بەرژەوەندیی حزبان".




