"بهدڵی كورده..سبهی ڕاپۆرتهكهی كهوتنی مووسڵ ئاشكرا دهكرێت"

موسڵ -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ ئاشکرای کرد، ڕاپۆرتی لیژنەکەیان تەواو بووە و سبەی ئیمزا دهكرێت و ئهنجامی ڕاپۆرتهكه به دڵی كورد دهبێ.
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ڕاپۆرتی لیژنەکەمان تەواو ببێت و ئیمزای لەسەر بکرێت و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین، بەڵام ھەندێک لە ئەندامان داوای دەرفەتیان کرد، بۆیە دوا خرا و سبەی دواوادەیە ئیمزا دەکرێت و، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەین دەنگی لێ بدەن."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئەوانەی مووسڵیان دا بە داگیرکردندا، نزیکەی ٣٠ کەسێک دەبن؛ ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەش بە دڵی کورد دەبێت. هەڵبەت وردەکارانی ڕاپۆرتەکەی نەدرکاند.
بڵند ئیبراھیم




