داعش 16 پسپۆڕی سه‌ربازییان لێ كوژرا

مووسڵ -KDP.info- داعش له مووسڵ به‌هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی سه‌ربازی كه‌مئه‌زموونیان له شه‌ڕدا پێوه دیاره و ناتوانن ئه‌مانج بپێكێن.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پسپۆڕى سه‌ربازى له‌نێو تیرۆریستانى داعش له كه‌مبوونەوەدایه و كێشه‌ى بۆیان دروست كردووه ته‌نیا له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا 16 شاره‌زا و پسپۆڕى سه‌ربازییان لێ كوژراوه و ئێستا له‌كاتى شه‌ڕه‌كاندا ناتوانن ئامانجى خۆیان بپێکن، چونكه كاریگه‌ریی ئه‌و 16 پسپۆڕه‌یان به‌ئاشكرا پێوه‌دیاره كه داعش له‌و بواره‌یشه‌وه تووشی شكست بووە".
(مه‌موزینى) گوتیشى: "له شه‌قامى مه‌جمووعه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى مووسڵ ئه‌مڕۆ لاشه‌ى سێ كوژراوى تیرۆریستانى داعش دۆزرایه‌وه كه شوێنه‌وارى گولله به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره، 15 ئافره‌تیش له‌لایه‌ن تیرۆیستانى داعشەوە گولله‌باران كران كه ئاماده نه‌بوون جیهادى نیكاح بكه‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش."
ئه‌و بەرپرسه‌ی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشى: "دوو گرووپى داعش به ناوه‌كانى (ئه‌بوومعازى سوورى و ئه‌بووموسلمى توركمانى) له گوندى مه‌خله‌ت شه‌ڕى یه‌كتریان كردووه و له ئاكامدا چوار تیرۆریست له هه‌ردوو لا كوژراون."
نه‌شوان به‌رزنجى




