"ده‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كان داوا له بارزانی بكه‌ن تا سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به‌دی دێنێ له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه"
__2015_08_15_h17m30s5__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- (حسێن یه‌زدانپه‌نا) جێگری سه‌رۆكی پارتیی ئازادی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاك ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر (بارزانی) خۆیشی داوا بكات كه ده‌ست له‌و پۆسته هه‌ڵبگرێ ده‌بێ لایه‌نه‌كان داوای لێ بكه‌ن كه ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێ تا سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به‌دی ده‌كات.
( حسێن یه‌زدانپه‌نا) جێگری سه‌رۆكی پارتیی ئازادی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به بڕوای خۆم بوونی جه‌نابی (مه‌سعوود بارزانی) له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم مه‌سه‌له‌كه بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو زه‌ڕووره‌تێكی كوردستانییه كه ده‌بووایه گشت لایه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئایدیا و ئامانجی جیاوازیشن به گشت ئه‌وانه‌ی موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بكه‌ن كه مانه‌وه‌ی (بارزانی) زه‌ڕووریه‌تێكی كوردستانییه؛ دیاره به خۆشحاڵییه‌وه پێده‌چێ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌و پرسه بكه‌ن."
( حسێن یه‌زدانپه‌نا) ڕاشیگه‌یاند كه، زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له دژی تیرۆریستانی داعش له شه‌ڕێكی گه‌وره و چاره‌نووسسازدایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، دوای پێنجسه‌د ساڵ دابه‌شبوون له‌ئێستادا وا كورد تێده‌كۆشێ تا ده‌سته‌ڵات و چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێ و سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌ینێت، بۆیه میلله‌تی هوشیار و نیشتمانپه‌روه‌ر له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا نایه‌ت كۆله‌گه و بناغه‌ی خۆی له‌ق بكات یاخود لاوازی بكات، به‌ڵكو هێزی پێ ده‌به‌خشێ.
(حسێن یه‌زدانپەنا) گوتیشی: "له باشووری كوردستان میلله‌تی كورد وا زیاتر له ساڵێكه قو‌وتی ژیانی له به‌غداوه بڕاوه و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێرشی تیرۆریستانی كراوه‌ته سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژ دەکرێ، بۆیه به ڕه‌وای نازانم ڕۆڵه ئازاكانی ئه‌م میلله‌ته له‌شه‌ڕ دابن و له‌نێو شاره‌كانیشدا له‌سه‌ر كورسی ده‌سته‌ڵات و‌ڵات ئاڵۆزیی تێ بكه‌وێ؛ ئاخر هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی له‌نێو هه‌ر میلله‌تێكدا له‌وانه میلله‌تی ئێمه‌یه‌ش وابه‌سته‌ی مێژوو و هەلومه‌رجێكی دیاریكراوه، دروست ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی و‌ڵات و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕۆشنبیران له‌م حاڵه‌ته تێبگه‌ن و لێ بگه‌ڕێن و ده‌رفه‌ت بده‌ن به توانایی و لێهاتووییی ئه‌و سه‌ركرده‌یه تا ئیشه‌كانی خۆی بكات و میلله‌ت به‌ره‌و قۆناغێكی باش ببات.
(یەزدانپه‌نا) ده‌یشڵێ: "(مه‌سعوود بارزانی) خۆ هەر سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمایی نییە بۆ كورد به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌كی یاساییشه له باشووری كوردستاندا و كاری كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنی باشووری كوردستان بۆ قۆناغێكی كۆتایی له پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و كاری دیپلۆماسی و كارگێڕی و سیاسیی كردووه له‌گه‌ڵ هەڕه‌شه و گوشاری ده‌ورووبه‌ر ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه و شه‌ڕی داعشی كردووه و له به‌ره‌ی جه‌نگدا بووه؛ ئه‌گه‌ر بارزانی خۆیشی داوای بكات كه ده‌ست له‌و پۆسته هه‌ڵبگرێ ده‌بێ لایه‌نه‌كان داوای لێ بكه‌ن كه ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێ تا سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به‌دی دەهێنێت."
جێگری سه‌رۆكی پارتیی ئازادی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه: "كورد پێویستی به سه‌رۆكێك هه‌یه سه‌دا‌سه‌د به‌ده‌سته‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌هایشی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی و‌ڵات له‌و قه‌یرانه و پارچه پارچه بوونه ڕزگار بكات و ڕۆشه‌نبیری كورد ده‌بێت ئه‌مڕۆ لایه‌نگری له مه‌ركه‌زیه‌تێكی به‌هێز بكات كه به‌رگه‌ی گوشاری به‌غداو تیرۆریستانی داعش و ده‌ورووبه‌ر بگرێت نه‌ك و‌ڵات ومیلله‌ت بێ سه‌ر بمێنته‌وه."
نەشوان بەرزنجی




