٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ دامه‌زراندنی پارتی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد له‌ داخوازییەکی ناوچه‌گه‌رییەوە بوو بە داخوازییەکی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- (د. خه‌لیل ئه‌تروشی) دكتۆرای مێژوو له ‌ساڵیادی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا ده‌ڵێ، "به‌ دامه‌زراندنی پارتی داخوازی بزافی ڕزگاریخوازی كورد له‌ داخوازی ناوچه‌گه‌ری بۆ داخوازی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی، گۆڕا.. ‌به‌ دامه‌زراندنی پارتی، به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی خه‌بات و تێكۆشان له‌ كوردستان په‌یدابوو گشت خه‌باتكه‌رو تێکۆشەری كورد به‌ هه‌موو بیری جیاواز خه‌باتیان له‌ ژێر سایه‌ی پارتیی كرد.
شەست و نۆ ساڵ لەمەوبەر، پارتیی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێكی ئومێدبەخش دامەزرا و ھاتە مەیدان و مێژوویه‌كی پڕ له‌ خه‌بات و قوربانیدانی تۆمار كرد، پارتی دروست بوو تا ئومێد و ھیوا و بڕوابەخۆبوون لە دڵی تاکی کوردستانیدا دووبارە بچێنێتەوە و پێشڕه‌وی خەباتی نەپساوەی گەلی كورد بکات بۆ بەدەستھێنانی تێکڕای مافە زەوتکراوەکان و گەیشتن بە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی.

مامۆستای زانكۆ و دكتۆرا له‌ مێژوو (د. خه‌لیل ئه‌تروشی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و، گوتی: "دامه‌زراندنی پارتیی له‌ساڵی 1946 وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی بوو له‌ قۆناغه‌كانی بزافی ڕزگاریخوازی كوردیدا له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، خه‌بات و به‌رخودانی میللەتی كوردی به‌ره‌و قوناغێكی پێشكه‌وتوو تر بردیه‌، بۆیه‌كه‌مجاره‌ پارتێكی كوردی توانیویه‌تی هه‌موو چینی كۆمه‌ڵگه‌ له‌نێو به‌رنامه‌ی یه‌ك پارتدا كۆبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆیه‌كه‌مجاریش بوو پارتی توانیی هزر و ئایدولوژیای جیاواز كۆ بكاته‌وه‌ و خه‌بات بۆیه‌ك ئامانج بكه‌ن‌."

(د. خه‌لیل) گوتیشی: "به‌ دامه‌زراندنی پارتی داخوازی بزافی ڕزگاریخوازی كوردی له‌ داخوازیی ناوچه‌گه‌ری بۆ داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی گۆڕا، ‌به‌ دامه‌زراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی خه‌بات و تێكۆشان له‌ كوردستان په‌یدا بوو گشت خه‌باتكه‌ر و تێکۆشەری كورد به‌ هه‌موو بیری جیاواز خه‌باتیان له‌ ژێر سایه‌ی پارتیی كرد و له‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌نده‌ی كو پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ ناخی میللەتی په‌یدابووه‌ تا ئەمڕۆكه‌ پێشڕه‌وی بزافی ڕزگاریخوازی میلله‌تی كورد ده‌كات و به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ ده‌ست هێنانی ده‌سته‌كه‌وته‌كان بۆ میللەتی كورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی بۆیه‌ له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا ده‌لێم، سلاوله‌ یادی دامه‌زراندنی پارتیی و ڕیزو حورمه‌ت بو شه‌هیدانی كوردستان."
‌لای خۆیشیه‌وه‌ میدیاكار (دلۆڤان جه‌میل) له‌سه‌ر ئه‌م یاده‌‌ به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "پارتی له‌ سه‌ره‌تایی دروستبوونیه‌وه‌ به‌رله‌ 69 ساڵ به ‌ناوی (پارتیی دیموكراتی كورد) هاته‌ مه‌یدانی خه‌بات و بێهیوایی گه‌لی كوردی له‌ ماف و شۆڕ‌ش كرده‌وه‌ به‌ هیوا و دامه‌زراندی وه‌كو ڕمێك بوو بۆ ناو چاوی دوژمنانی داگیركه‌ر و به‌كرێگیراوان هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ش خوای گه‌وره‌ دیاریه‌كی پر به‌ به‌های پێشكه‌ش به‌ پارتیی و گه‌لی كورد كر ئه‌ویش ( سه‌رۆك بارزانی ) بوو كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ گه‌یاندنی میلله‌تی كورد كرده‌ قوربانی تا بگات به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی،خۆی وه‌ك شه‌ماڵ سۆت تا میلله‌تی كورد له‌به‌ر ڕۆناكییه‌كه‌ی به‌ مافه‌ كانی شادبێت و له‌ژێرزوڵم وسته‌م نه‌مێنێت."

(دلۆڤان) گوتیشی: "مێژووی پارتیی پڕه‌ له‌ سه‌روه‌ری و قوربانی دانه‌ به‌درێژایی دامه‌زراندی دوژمنانی كوردان له‌یه‌ك لایه‌ك كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ناو بردن و بێ ده‌نگ كردن و كز كردنی پارتیی به‌لام پارتیی دیموكراتی كوردستان پشت ئه‌ستووره‌ به‌ هێزی گه‌ل چونكه‌ پارتیی له‌ ناخی گه‌له‌وه‌ هه‌لقولاوه‌ و پارتێكی جه‌ماوه‌رییه‌."

ده‌یشڵێ: "پارتیی ئه‌و پارتییه‌یه‌ خاوه‌نی دوو شۆڕشەکەی ئه‌یلوول و گوڵانه‌ له‌و كاته‌ی گه‌لی كورد وه‌كو گولێكی سیس بوو لێهاتبوو به‌لام پارتیی گه‌شی كرده‌وه‌ پارتیی خاوه‌نی سه‌رهه‌لدانی به‌هاری 1991‌ كه‌ له‌ كوردستان ڕێكیخست پارتیی خاوه‌ن سه‌رۆكێكی بلیمه‌ته‌ كه‌ به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خۆی بۆته‌ ئه‌ندازیاری سه‌قامگیری نێو ماڵی كورد و ناسینی گه‌لی كورد به‌ گشت جیهان.
بۆ ئه‌م یاده‌ (وه‌حید سه‌عید) له‌شاری دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "16 تەباخێ ڕوژێكی پیرۆزە و وەرچەرخانەکا مێژوویە‌ د دیروکا گەلێ کورددا ژ دایکبوونا پارتی ئەو پارتا سەر دەستێ بارزانیێ باب هاتیە هەبوونێ کو شیایی دژیێ خوداسەرکەفتنێن مەزن تومارکەت و کوردان بوجیهانێ بدەت ناسکرن شوڕەشا ئەیلولێ کو ئێک ژ مەزنترین شورەشێن کوردی بویە سەر دەستێ (بارزانیێ نەمر) کو دەسکەفتا وێ ژی بەیانا 11 ئادارێ بوو کو ئێکەم جار بو حکوومەتا عێراقێ دان پێدانێ ب دوزا مللەتێ کورد بکەت."
(وه‌حید) گوتیشی: "دەرئەنجامی شورەشا مەزن ئەو بو سەرهلدانا بوهارا سالا 1991 هاتە ئەنجام دان و پارتی دەست پێشخەرێ ڤی کارێ مەزن بوو پشتی سەر هڵدانێ کورد بوینە خودان حکوومەت و پەرلەمان لەوڕا ژی د بنیات نا حکوومەتێن کوردستانێ دا پارتی ڕولەکێ ئێکجار مەزن هەبوویە ئێدی پارتی کەتە د قوناغەکا نویا خزمەتکرنێدا هەروەسان د شەرێ ئازادیا عێراقێدا پارتی ڕۆلەکێ مەزن هەبوویە هیچ جارەکێ ئەو ڕول ناهێتە ژبیر کرن زور بەیا مافێن مە بەر قەرار کرن د دەستورێ هەمیشەیێ عێراقێ دا ئەگەر پارتی و سیاسەتا حەکیمانەیا جەنابێ سەروکی نەبایە ئەو ماف نەد هاتنە پاراستن لڤێ دوماهیکێ ژی پشتی هاتنا تیرۆرستێن داعش پارتی خو ب خودانێ ڤێ ئاخێ دانایە لەورا ژی ئێکسەر کەتە د چەپەرێن بەرەڤانیکرنێ دا ب هیمەتا جەنابێ سەروکی و پێشمەرگێ قارەمان و هێزێن هەڤپەیمان هاتنە سەر خەت یێ بەرەڤانیێ ژ کەرامەتا مە دکەن کوردستان."

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان یاد له‌ گه‌رمیان ‌كارگێری لقی 22ی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ڕه‌هێڵ جاف) به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە بۆنەی 16ی ئاب ڕۆژی لە دایك بونی (سەرۆك بارزانی) و 69مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتەكەمان ئەگەربین چاوێك بە مێژووی سەرهەڵدانی شۆڕشی كوردی بخشینینەوە ئەوا ناتاونین ڕۆڵی (سەرەكی بارزانی) و بارزانییەكان و پارتی لە هەوڵدان و قوربانی دان لە تیكۆشان بۆ مافە ڕەواكانی گەلەمان لە بیر بكەین ئەگەربە ئینصافەوە بڵین لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی تا ئەمڕۆ زوربەی دەستكەوتە گرنگەكانی گەلەكەمان پشكی گەورەی بەر پارتیی كەوتوە بۆ نمونە شۆڕشی ئەیلوول كە تاكە شۆڕشی كوردستان بو كە تەواوی ناوجەكانی كوردستانی گرتبوەوە بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر.وه‌ بەیانامەی 11ی ئازار كە گرنترین دەسكەوت بو بۆ كوردستان ئەویش بەرهەمی پارتی بو،له‌گه‌ڵ شۆڕشی گوڵان كە بە شۆڕشی هەستانەوە و زیندووبونەوەی كورد دادەنریت بە سەرۆكایەتی بەرێز (سەرۆك بارزانی) وه‌."

(ڕه‌هێڵ) گوتیشی: "راپەرینە مەزنەكی بەهاری 1991 بە سەرۆكایەتی (سەرۆك بارزانی) و ئەنجامدانی یەكەم پرۆسەی دیموكراتی كە هەڵبژاردنە و دروستكردنی پەرلەمان كابینە یەك لە دوای یەكەكان و بە ڕدەوامی گرنگی دان بە دیموكراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن و گەورەكردن و بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان بە ڕووی ڕۆژئاوا و گرنگی دان بە خزمەت گوزاری و ئاوه‌دان كردنەوەی شارو شاروچكەكان وئاساییش  و دەستەبەركردنی پێكەوەژیانی فرەپێكهاتەكان و هێنانی كۆمپانیا زڵهیزەكان بۆ كوردستان و كردنەوەی دەیان كونسوڵخانەی عەرەبی و ئەورووپا بەستنەوەی نەخشەی سیاسی بە جیهانەوە لەرووی سامانە سروستییەكانی وڵاتەكەمان..هه‌مووی ده‌ستكه‌وتی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌.
نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار