١٢کەس ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بوون، ناوەکان ئاشکرا دەکرێن

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ دەڵێت، ئەمڕۆ راپۆرتی خۆیان تەواو دەکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی دەکەن، کە ١٢کەس ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بوونە.
ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ (مەلاسالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:لەبەیانیەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی خۆیانن بۆ ئەوەی تەواوی بکەن وئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن و لەئێستادا تەنیا ئەوە ماوە ناوەکان لە راپۆرتەکەدا دیاری بکەن.
(مەلاسالم شەبەک) گوتیشی، بڕیارە لە دوو سەعاتی داھاتوو ناوەکان لە راپۆرتەکەدا دیاری بکەن و دواتر ناوەکان ئاشکرا دەکەن، کە ١٢کەس ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بوونە.
بەڵام هەرچی سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ(حاکم زاملی)ـیە دەڵێت، کەسایەتیی گەلێک بەرز لە کەوتنی مووسڵ تۆمەتبارن، کەسایەتیێکیش چەندان جار هەوڵی داوە ناوی لە ڕاپۆرتەکە بسڕێتەوە، بەڵام وەک ئەو دەڵیت، نەیتوانیوە کاریگەریی بەسەریانەوە هەبێ و، با ئەو کەسەیش چاک بزانێ کە هەرچیی بیکات ناتوانێ بەو ڕاپۆرتە بگرێ کە ڕادەستی دادگای دەکەم؛ هەروەها هەرگیز سڵیش لەوە ناکەمەوە ڕاستییەکان بۆ گەلی عێراق ئاشکرا بکەم.
سەرۆکی لیژنەکە گوتیی، شەممە یان یەکشەی دابێ، ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کەوتنی مووسڵەوە ڕادەگەیەنن و، تێیدا کەسایەتیی سیاسیی گەورە تێوەی گلاون.
بڵند ئیبراھیم




