٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

با دوو پەرلەمانتارەکەی گۆڕان و کۆمەڵ خەڵك چەواشە نەكەن.. هەڕەشە لە كەس نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دوای ئەوەی دوو پەرلەمانتاری گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیاندنەكانەوە بڵاویان كردەوە كە هەڕەشەیان لێ كراوە ئەگەر بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەماندا بكەن و، پەنجەی تۆمەتیشیان بۆ پارتیی دیموكراتی كوردستان درێژ كرد، لە بەرانبەردا جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەو جۆرە لێدوانانە هیچ بنەمایەكیان نییە و تەنیا بۆ چەواشەكردنی خەڵك و دروستكردنی ئاژاوەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا.

(نازم هەركی) جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند: "ئەو پەرلەمانتارانەی باس لەوە دەكەن كە هەڕەشەی كوشتنیان لێ كراوە ئەگەر بەشداریی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكەن لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە، راست نییە و هیچ بنەمایەكیشی نییە، چونكە لە هەرێمی كوردستاندا هیچ كەسێك لە ژێر هەڕەشەدا نییە و ئەگەر  راست دەكەن، با بچن سكاڵا تۆمار بكەن نەك لە راگەیاندنەكان باسی بكەن".

(هەركی) گوتیشی: "ناكرێت لەخۆیانەوە بە بێ بەڵگە باس لەوە بكەن هەڕەشەی كوششتنیان لەسەرە، چونكە ئەگەر هەڕەشەیان لێ كراوە بۆ سكاڵا تۆمار ناكەن، بەڵام دیارە كە ئەو لێدوانەی داویانە لە ڕاستییەوە دوورە".

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ ڕوونیشی كردەوە، ئەوەی ئەو دوو پەرلەمانتارە باسی دەكەن، چەواشەكردنی خەڵكە و بۆ دروستكردنی ئاژاوەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار