فڕاكسیۆنی زه‌رد: په‌یامى چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌كو وه‌ڵامى گرده‌كه وه‌رده‌گرین

هه‌ولێر-KDP.info- (ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌وی هه‌ینییه، چه‌ند هه‌ڵسوراو و باژێڕوانێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له گرده‌كه له كۆبوونه‌وه‌دان و، په‌یامێك به ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌نووسن و تێیدا گوایه ئه‌مه وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه بۆ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، ''ئه‌م هه‌وڵه ئه‌وه‌مان پێمان ده‌ڵێ كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێلایه‌نیى خۆى له ده‌ست داوه و وه‌كو ههڵسوراوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و وه‌كو رۆبۆتێك له گرده‌كه‌وه ئاراسته ده‌كرێت.''
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان كۆ بووه‌وه و له كوبوونهوهى خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتووكردنى بابه تهگهرمهكان و پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و به تایبه‌ت رووداوى كودهتائاساى 23ى حوزه‌یرانى تاوتوو كرد. له په‌یامی كۆتاییاندا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 23ى حوزه‌یرانى ڕه‌ت كرده‌وه.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مان بۆ KDP.info گوتى: "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌مانه، چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئاسته جیاوازه‌كاندا، له گرده‌كه له كۆبوونه‌وه‌دان و خه‌ریكى ئاماده‌كردنى گهلآڵهنامهیهكن و ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، تا وه‌ڵامى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بداته‌وه.''
(خۆشناو) گوتیشى: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له گرده ئه‌وه‌مان پێمان ده‌ڵێ، كه فیعله‌ن له راگه‌یانراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌و گوتنانهى كه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوویشدا كه گووتوومانه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێلایه‌نیى خۆى له ده‌ست داوه و وه‌كو ههڵسوراوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كار ده‌كات، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌برى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى راوێژكارانى خۆى یان خۆى كه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كات، خۆى وه‌ڵام بداته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ئێمه گوتوومانه، رۆبۆتێكه و له گرده‌كه‌وه ئاراسته ده‌كرێت.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌شڵێت، ''ئه‌و كۆبوونهوهىهی ئێستایش له گرده‌كه به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ى دادێ، سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌ڵامی پارتى ده‌داته‌وه، ئه‌و وه‌ڵامه‌ش له ئێستاكه‌وه ئێمه به وه‌ڵامى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانى وه‌رناگرین و، به‌ڵكه به په‌یامێكى ئاماده‌كراوی ده‌زانین وه‌ك چۆن له رابردوودا هه‌نگاو و كار و ئاراسته‌كانى له گرده‌كه بووه، ئه‌و په‌یامه‌شی به په‌یامى گرده‌كه وه‌رده‌گرین.''




