میرانی: ده‌ستپێشخه‌ریی د. به‌رهه‌م ساڵحیش به بنه‌مای دانوستان ده‌گرین

هه‌ولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 14-8-2015 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی پیرمام بە سەرۆکایەتیی (سه‌رۆك مەسعوود بارزانی) کۆ بووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتیی کوردستان بە رووداوی رایگەیاندووه: "ئەوان وەک پارتی ئەوەی لە 23ی حوزەیران روویدا، بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەنەوە".
(فازڵ میرانی) گوتیشی "ئەوان دەرگایان بۆ هەموو دانوستاندنەکان لەپێناوی سازان کراوەیە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئەوان دەسپێشخەرییەکەی (بەرهەم ساڵح) کە (کۆسرەت رەسووڵ) پشتیوانی لێی کردووە، دەکەنە بنەمایەک بۆ سازان لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان".
لەبارەی نەگەیشتنی لایەنەکان و رادەستکردنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمان، فازڵ میرانی گوتی" بە پێی یاسا سەرۆکی پەرلەمان نابێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان".
(مەحموود محەممەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیاند: "ئێمە کار لەگەڵ هەر پێشنیازێک دەکەین کە بۆ ئەو مەبەستە خرابێتە ڕوو، ئێمە ئەو پێشنیازانە بە باش دەزانین چ ئەوەی کە کاک (بەرهەم ساڵح) کردوویەتی و کاک (کۆسرەت) پشتیوانی لێ دەکات و، چ ئەو دەسپێشخەرییەی کە یەکگرتوو کردی بۆ ئەوەی یەکڕیزییەکە تێکنەچێ، هەروەها ئەوەی ئەمڕۆیش کە بەڕێز (حەمەی حاجی مەحموود) کردوویەتی".
کۆبوونەوەکەی پارتی تەواو بوو بەڵام کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی تەواو نەبووە و رۆژەکانی داهاتوو بەڕوونی دەردەکەوێ کە کێ لەم یارییەدا براوە دەبێ.
پارتی دەڵێ، دەستی هەموو لایەنێک دەگرم کە چارەسەری پێ بێ بۆ ئەو کێشانەی ئێستا هەیە و، گفتوگۆی لەگەڵ دەکەم، بەڵام دوای سێ کاژێر کۆبوونەوە رایدەگەیێنێ:" تەنیا دەسی ئەو لایەنە ناگرم کە 23-ی حوزەیرانی دروستکرد".
لە بەیاننامەیەکدا کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی بڵاو کرایەوە پارتی جەخت دەکاتەوە لەوەی: "لە 23-ی حوزەیران به‌پیلانێكى داڕێژراو له‌لایه‌ن لایه‌نێكى ناسراو كوده‌تاى دژ به كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام درا دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى كورد و كوردستان".
لە بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیدا باسی ئەدای سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کراوە و هاتووە: "له‌م پیلانه‌دا چه‌ند كه‌سانێك رۆڵێكى دووژمنانه‌یان گێڕا به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونى گه‌له‌كه‌مان و یه‌كڕیزیى نێو ماڵى كوردستانى، لێره‌دا به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێ لایه‌نیی و شه‌رعیه‌تى خۆى له‌ده‌ستدا".
ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تیى پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه: "هێشتا هه‌ل له ده‌ست نه‌چووه و، ده‌كرێت كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى بنیات بنرێته‌وه و، زه‌مینه‌كه‌ش له‌باره ئه‌گه‌ر ره‌چاوى هه‌موو ئه‌و پێشنیاز و هه‌ڵوێستانه بكرێت كه لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان تاكو ئێستا له‌م رووه‌وه پێشكه‌شیان كردووه".




