راگه‌یاندراوى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 14/8/2015، به سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانى) ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان، پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى به‌ست به مه‌به‌ستى باسكردن و لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئه‌مڕۆ كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها بۆ ئاشكراكردنى هه‌ڵوێستى پارتى له‌و باره‌یه‌وه.
رون و ئاشكرایه كه له مانگى حوزه‌یرانه‌وه قه‌یرانه‌كه توندتر و خهستتربوهتهوه، ئه‌ویش به‌هۆى كوده‌تا ئاسا ده‌رچوون له كۆده‌نگى و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان له‌سه‌ر پێكهێنرابوو. چاكه ئه‌گه‌ر بێته‌وه‌یاد كه ئه‌و كۆده‌نگى و رێككه‌وتنانه جێگاى ره‌زامه‌ندیى و دڵنیایى و بهپیرهوههاتنى گه‌لى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له 23ى حوزه‌یراندا، سه‌ره‌ڕاى بارودۆخى سیاسیى ناله‌بارى كوردستان و هێرشى دڕندانه‌ى داعش و بارى سه‌ختى ئابوورى و گوزه‌رانى خه‌ڵك و كێشه و ئه‌ركى ملیۆنه‌ها ئاواره كه روویان كردووه‌ته كوردستان، ئا له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا به پیلانێكى داڕێژراو له‌لایه‌ن لایه‌نێكى ناسراو، كوده‌تاى دژ به كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام درا، ئه‌ویش به وه‌رگرتنى بڕیارێكى یه‌كلایه‌نه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پێگه و رۆڵى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان كه هێماى گه‌له‌كه‌مانه، هه‌روه‌ها دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى كورد و كوردستان.
كۆبوونه‌وه، ئه‌م ده‌رچوونه له كۆده‌نگى و یه‌كڕیزی، سه‌ربارى مه‌ترسییه‌كانى تر، به مه‌ترسیێكى گه‌وره ده‌زانێ كه، كاریگه‌ریى سلبیانه‌ى زۆرى ده‌بێت له هه‌ردوو ئاستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یشه كه پێویستى به راستكردنه‌وه‌ى به په‌له‌یه. بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌م ده‌رچوونه ره‌ت ده‌كاته‌وه و به‌وپه‌ڕى تواناوه دژى ده‌وه‌ستێت.
شایه‌نى باسه له‌م پیلانه‌دا چه‌ند كه‌سانێك رۆڵێكى دوژمنانه‌یان گێڕا به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونى گه‌له‌كه‌مان و یه‌كڕیزیى نێو ماڵى كوردستانى، لێره‌دا به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێ لایه‌نیی و شه‌رعیه‌تى خۆى له ده‌ستدا.
سه‌ركردایه‌تیى پارتیمان له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هێشتا هه‌ل له‌ده‌ست نه‌چووه و، ده‌كرێت كۆده‌نگى و یه‌كڕیزیى بنیاد بنرێته‌وه و، زه‌مینه‌كه‌ش له‌باره ئه‌گه‌ر ره‌چاوى هه‌موو ئه‌و پێشنیاز و هه‌ڵوێستانه بكرێت كه لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان تاكو ئێستا له‌م رووه‌وه پێشكه‌شیان كردووه. بۆیه پارتى ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ له‌پێناوى راستكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و ده‌كرێ ئه‌و پێشنیازانه ببنه بنه‌ماى گفتوگۆ. لێره‌شدا سه‌ركردایه‌تیى پارتى سوپاسى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه ده‌كات كه ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌بووه و هاوكارن بۆ راستكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین.
ئێمه وه‌كو پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان پشتمان به‌هێزه به ئه‌زموون و هۆشیاریى گه‌له‌كه‌مان كه هیچ مه‌ترسییه‌ك یا پێشهاتێكى نه‌خوازراو ناتوانێت دورى بخاته‌وه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى و له پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانمان.
له‌م رۆژه‌شدا كه به‌ره‌وپیرى شه‌ستونۆیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتیمان هه‌نگاو ده‌نێین، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتى، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له‌سه‌نگه‌رى شه‌ره‌فدا و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتیمان و ته‌واوى كوردستانیانى خۆشه‌ویست ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى
پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان
14ى ئابى 2015




