مونا قه‌هوه‌چی بۆ گۆڕان: به‌دیلی سه‌رۆك بارزانی هه‌ر بارزانی یه

هەولێر-KDP.info-(مونا قه‌هوه‌چی) له‌وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕاندا ده‌ڵێ چاكبزانن به‌دیلی (سه‌رۆك بارزانی) هه‌ر (بارزانی) یه..ئێمه سۆز و میهره‌بانیمان بۆ (مه‌لا مسته‌فا بارزانی)ـیه نه‌وه‌ك بۆ پارتی، چونكه مافه‌كانی ئێمه ئه‌وانه بۆیان به‌ده‌ستهێناوین و له‌ئێستایشدا گشت مافه‌كانی توركمان له‌به‌غدا به‌هۆی رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) بووه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار (بێستون فایه‌ق) له لیستی گۆڕان تۆمه‌تی بۆ پێكهاته‌كان دروستكرد و گوتبوی كه " کەمە نەتەوەکان (پێكهاته‌كان) لەلایەن پارتییەوە به کڕێگیراون و بەردەوامیش بۆ دروستکردنی گوشار بەکاردەھێندرێن"..(مونا قه‌هوه‌چى) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌م لێدوانه‌ى په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به‌كرێ گیراوى هیچ لایه‌نێك نین و په‌یامم بۆ (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌رى گشتىی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌یه هیواخوازین به‌زووترین كات كۆببێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى فراكسیۆنى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته له‌ناوبردنى پێكه‌وه‌ژیان و دروستكردنى ئاژاوه و كێشه و شه‌ڕ له‌نێوان پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان دا .
( قه‌هوه‌چى ) ڕاشیگه‌یاند :" لێدوانى (بێستوون فایه‌ق) له‌لاى ئێمه دووره له‌بنه‌ماى دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان بۆیه هیواخوازین ئه په‌رله‌مانتاره خۆى چاره‌سه‌ر بكات چونكه تووشى نه‌خۆشى بووه، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش ده‌روونییه و له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان حه‌ساسیه‌تى هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى توركمان، بۆیه ئه‌م جۆره لێدوانانه ده‌دات.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژه‌ییشی دا :" با گۆڕان چاك بزانن كه بۆ توركمانه‌كان له‌م كاتوساته دا به‌دیلى (سه‌رۆك بارزانى) هه‌ر بارزانیه و توركمانه‌كان له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه تائێستا سۆز و میهره‌بانىان بۆ (مه‌لا مسته‌فاى بارزانى) یه نه‌ك بۆ پارتیى، چونكه له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه تائێستا پێداگیریان كردووه له‌مافى توركمانه‌كان، له‌ئیستایشدا زۆربه‌ى مافه‌كانمان به‌هۆی رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) له‌به‌غدا بۆ چه‌سپاوه.
نەشوان بەرزنجی




