فراكسیۆنی زه‌رد: بۆ یه‌كشه‌ممه ئاگادار نه‌كراوین

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی زه‌رد له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ئاگادار نین كه رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بێ..ده‌یشڵێ، دوای رووداوه‌كه‌ی 23ی حوزێران مانایه‌ك بۆ ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه نه‌ماوه.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادارى هیچ فراكسیۆنێكى په‌رله‌مانى نه‌كردووه‌ته‌وه كه رۆژى یه‌كــشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و ســه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌نیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌ده‌زگاكانى مێدیادا له‌سه‌ر زارى سكرتێرى په‌رله‌مان راگه‌یاندراوه گوایه رۆژى یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌رێت.
(ئومێد خۆشناو) ده‌یشڵێ، ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بكرێنه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كه‌مجار هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رنامه‌ى كار ده‌كه‌ین كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به‌چی، دووه‌مجاریش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى فراكسیۆن كۆده‌بینه‌وه راو سه‌ره‌نجى خۆمان ده‌خه‌ینه روو دواتر بڕیارى خۆمان ده‌ده‌ین كه ئایا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ین یاخود نایكه‌ین و هۆكاره‌كه‌ش چیه.
(خۆشناو ) گوتیشى: " له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان پێمان وایه له‌دواى ئه‌و رووداوه‌ی له 23ـى حوزیرانه‌وه روویدا هیچ مانایه‌ك نامێنته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى یاخود ئاماده‌كارى كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ ته‌وه‌ر و به‌رنامه و كاره‌كانى په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك ئه‌و كۆبوونه‌وانه جێگه‌ی بایه‌خبوون كه شێوازى ته‌وافوق بۆ كاره‌كان له‌په‌رله‌مانه‌وه پێڕۆ ده‌كرا .''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئاماژه‌ییشی دا، له‌رابردوودا كاتێ له‌پرسێكه‌وه ناتیگه‌یشتن دروستده‌بوو ئه‌گه‌ر له‌نێو دانیشتنی په‌رلمانیش بوواین دانیشتنه‌كه دوا ده‌خرا و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فڕاكسیۆن و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌ڵام له‌ئێستادا مانایه‌ك بۆ ئه‌و دانیشتنانه نه‌ماوه‌ته‌وه چونكه له‌دوای 23ی حوزێرانه‌وه ته‌وافق و سازانیان نه‌هێشتووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




