ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكا له‌و مادده كیمیاییه‌ی داعش دژی پێشمه‌رگه به كاری هێناوه ده‌كۆڵێته‌وه

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- گوته‌بێژی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌و گازه خه‌رده‌له‌ی كه داعش له دژی پێشمه‌رگه به كاری هێناوه ده‌كۆڵنه‌وه و، ده‌یانه‌وێ زانیاریی زیاتریان ده‌ستكه‌وێ.
پێرێ لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵادا تیرۆریستانی داعش بە گوللەھاونی کیمیاییدار، لە ھێزی پێشمەرگەیان دابوو؛ چەند پێشمەرگەیەک بەو کیمیاییە نەخۆش کەوتوونە. دوێنێیش لە گوندی 'تەل‌ڕیم'ـەوە، داعش شەش گوللەهاوەنی پڕ کیمیایییان لە پێشمەرگە داوە؛ سێ پێشمەرگە حاڵیان خراپە.
له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له‌و جۆره مادده كیمیاییه (گازی خه‌رده‌ل) ده‌كات كه داعش له دژی پێشمه‌رگه‌ی به‌كاری هێناوه.
كه‌ناڵی 'بی بی سی' بڵاوی كرده‌وه كه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی له‌لایه‌ن داعش له دژی پێشمه‌رگه ده‌كۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژ به ناوی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكا (ئه‌لیسته‌ر باسكی) رایگه‌یاند، له‌و گازه خه‌رده‌له‌ی داعش له دژی پێشمه‌رگه به‌كاری هێناوه ده‌كۆڵنه‌وه و ده‌یانه‌وێ زانیاریی زیاتریان ده‌ستكه‌وێ.
لای خۆیشیانه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه له‌ئێستادا پسپۆڕه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه شوێنی رووداوه‌كه كه داعش به‌و چه‌كانه پێشمه‌رگه‌ی بۆردوومان كردووه و، لێی ده‌كۆڵنه‌وه.
رۆژنامه‌ی (بێڵد)ـی ئه‌ڵمانیاییش به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، دوێنێ ئاشكرای كرد، كه داعش بە چه‌كی كیمیایی لە پێشمەرگەی داوە. فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەیش لە ھێزی پشتیوانی عەقید ڕوکن (سەلیم سوورچی) دوێنێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش شەش گوللەھاونی پڕ کیمیایییان دا لە پێشمەرگەکانی دەڤەری گوندی تەل‌ڕیم.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی فرانس پرێسیش ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه به هۆی ئه‌و گازه خه‌رده‌له‌ی داعش به كاری هێناوه، هه‌ناسه‌یان ته‌نگ بووه.
چیاكۆ




