كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ: با خۆمان حه‌كیمی ده‌ردی خۆمان بین.. كۆ نه‌بینه‌وه و نه‌سازێین زیانبار ده‌بین

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان داوا له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه كاراكانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كات كه چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن، تاكو ''ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه خۆمان له ده‌وری مێزی گفتوگۆ ببینینه‌وه له پێناوی گه‌یشتن به سازانێكی نیشتمانی كه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانمان بكات و خۆمان حه‌كیمی ده‌ردی خۆمان بین ده‌نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات.''
جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته به‌ر باسه‌وه و داوایش دەکات لەپێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر، هه‌مووان سوودی زۆر باش له پڕۆژه‌پێشنیازكراوه‌كه‌ی (د.به‌رهه‌م ساڵح) وه‌ربگرن.
لە پەیامەکەیدا (کۆسرەت رەسووڵ) جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: ''ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی گونجاو و یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵی كوردی، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتی بۆ راست بكرێته‌وه.''
(کۆسرەت رەسووڵ) باوه‌ڕی وایه كه ''ده‌كرێت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سوودی زۆر باش له پڕۆژه‌پێشنیازكراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 11/8/2015 ی مه‌كته‌ب سیاسیی (ی.ن.ك) پاش دیراسه‌كردنی، به زۆرینه‌ی ره‌های هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.''
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان..
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان..
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان..
سڵاوێكی گه‌رمی خه‌بات و تێكۆشانتان لێبێت..
لای هه‌موان ئاشكرایه كه ئێستا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئاقارێكی ناهه‌موار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی تاریك په‌رسته‌كانی داعش باڵی ره‌شی به‌سه‌ر وڵاتماندا كیشاوه و رۆڵه جوامێره‌كانی ئێوه به‌درێژایی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆژانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان خوێنیان له‌به‌ر ده‌چۆڕێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان له هه‌لومه‌رجێكی ئێجگار ناله‌باردایه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و راوه‌ستانی زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان، بێ كاری و بێ بازاڕیش كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێهێشتووه كه دیاره ئه‌وه‌ش هه‌موان به‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه لێی به‌رپرسیارین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان كه به‌شدارین له سیستمی حكومڕانی وڵات‌دا هه‌ریه‌كه به پشكی خۆی.
هه‌ر له‌م ساته‌وه خته‌دا هه‌رێمه‌كه‌مان تووشی قه‌یرانێكی یاسایی و ئه‌زمونی حكومڕانی سه‌خت و گران بوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی كاتی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست نیه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی گونجاو و یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵی كوردی، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتی بۆ راست بكرێته‌وه.
ره‌نگه زۆربه‌تان شاهیدی ئه‌وه‌م بۆ بده‌ن كه به‌نده هه‌موو ته‌مه‌نی لاوێتی و پاش ئه‌وه‌شم له شۆڕش و كوردایه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له پێناوی میلله‌ته‌كه‌مدا سه‌رف كردووه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌م باقی ته‌مه‌نم به‌خت بكه‌م.. هه‌ر بۆیه له هه‌موان زیاتر خۆم به‌په‌رۆشی ئاشتی و ئاشته‌وایی ناوماڵی كوردی ده‌بینم، هه‌ر له رۆژگاری شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆشدا زۆر جار لێره و له‌وێ ته‌نانه‌ت له‌ناو هاوڕێكانی خۆم له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه گله‌ییی و گازنده‌ی زۆرمان روزبه‌ڕوبوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه ئه‌وكات ببووه شه‌ڕگه‌یه‌كی گه‌رمی شه‌ڕی ناوخۆ به‌شداریمان نه‌بووه و ده‌وری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان تێدا نه‌بینیوه، خۆ ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی 31ی ئاب نه‌بوایه كه هه‌موو وه‌زعه‌كه‌ی له بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاند ئه‌وا هیچ دور نه‌بوو به‌هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ بهێنین.
هه‌ربۆیه هه‌وڵی زۆروبه‌رده‌وامم له پێناوی ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مووان پێكه‌وه‌مان كاروانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارام كه‌خۆی له كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ببینێته‌وه.
ئاشكراشه كه (ی.ن.ك) هه‌میشه و له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی شار و شاخدا له كاته هه‌ستیاره‌كاندا خاوه‌نی پڕۆژه و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی چاره‌سه‌ر ئامێزی خۆی بووه و هه‌میشه له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بووه و كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت دید و بۆچونه جیاوازه‌كان بووه و هه‌رگیز خۆی له پاشكۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بریاری سیاسی خۆی بووه كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبول نه‌بووه.
له‌وه‌ش بێگومانم كه هه‌موان په‌رۆشی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین، به‌ڵام دیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له ڕوانگه و دنیابینی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، به‌ڵام له راستیدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆمان نیه ئه‌گه‌ر هه‌موان پێوه‌ره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه نه‌خشه رێگا بۆ چاره‌سه‌ر.
به‌بڕوای من كه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سودی زۆر باش له پڕۆژه پێشنیاز كراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 11/8/2015 ی مه‌كته‌ب سیاسی (ی.ن.ك) پاش دیراسه‌كردنی به زۆرینه‌ی ره‌های هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.
جه‌ماوه‌ری خۆراگر و كه‌س وكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
پێشمه‌رگه دلێر و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان
من لێره‌وه جارێكی تر داوا له‌سه‌ر جه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كاراكانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كه‌م كه چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه خۆمان له ده‌وری مێزی گفتوگۆ ببینینه‌وه له پێناوی گه‌یشتن به‌سازانێكی نیشتمانی كه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانمان بكات و خۆمان حه‌كیمی ده‌ردی خۆمان بین ده‌نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، باهه‌مووشمان ئه‌و راستیه‌مان له‌یاد بێت كه‌سیاسه‌تی ئه‌مڕۆمان سبه‌ی ده‌بێته مێژوومان و ده‌چێته به‌ر ده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
هه‌ر لێره‌وه داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستان و كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش ده‌كه‌م كه هه‌موو پێََكه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانمان گوشاری خۆتان بخه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسییه‌كان تا هه‌رچی زووتره به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و هه‌موان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناسكه‌دا بكه‌ین.
بژی كورد ، بژی كوردستان
نه‌مری بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
براتان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌ڵی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)
14ی ئاب/ 2015




