له ئاسمانه‌وه 22 گورزی كوشنده‌یان له داعش وه‌شاند

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ده‌ڵێن، هاوپه‌یمانان 22 ئاسمانه‌هێرشیان بۆسه‌ر داعش به‌رپا كردووه، زیانی زۆریان لێ داون و مۆڵگه‌گه‌لێكی تیرۆریستانیان خاپوور كردوون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆریستانی داعش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 22 ئاسمانه‌هێرشی نوێیان له دژی داعش له هه‌ریه‌ك له ڕه‌مادی، بێجی، ته‌له‌عفه‌ر، شنگال، مه‌خموور و كه‌ركووك ئه‌نجام داوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یشی داوه، له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا گورزی كوشنده‌یان له داعش وه‌شاندووه و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانیان، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هێرشه نوێیه‌وه، وێران كراون و ئۆتۆمبێلی گوازتنه‌وه‌ی شتومه‌كی سه‌ربازی و چه‌كی جۆراوجۆریشیان لێ تێك شكاندوون.
چیاكۆ




